المشاركات

عرض المشاركات من أكتوبر, 2017

كاتی گەڕانەوەی گاریس بێل دیار نییە!!!

صورة
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کاتی گەڕانەوەی گارێس بەیڵ، یاریزانی یانەکەی بۆ نێو یاریگەکان نازانێت لەکاتێکدا یاریزانەکە 23 رۆژە بەهۆی ئەو پێکانەی لەبەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تووشی بوو دوورکەوتووەتەوە. رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی رایگەیاندووە، دەستەی پزیشکی یانەی ریال مەدرید تاوەکو ئێستا کاتی گەڕانەوەی بەیڵیان دیاریینەکردووە و گومان هەیە ئەو یاریزانە ماوەیەکی زۆر لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە. رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید یاریزانە وێلزییەکەی بە ریکاردۆ کاکای بەرازیلی بەراورد کردووە کە ئەویش بەهۆی زۆری پێکانەوە ئاستی دابەزی. زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی شاهانە رایگەیاندووە، بۆ یاریی گەڕانەوەی بەرامبەر تۆتێنهام لە یاریگەی وێمبێلی دەگەڕێتەوە نێو یاریگەکان. گارێس بەیڵ لە یاریی بەرامبەر دۆرتموند لە خولەکی 84 بەهۆی پێکانەوە لە یاریگە چووە دەرەوە کە ئەمە پێکانی ژمارە 17ی ئەو یاریزانەیە لەو کاتەوەی لە 2013 پەیوەندیی بە ریال مەدرید کردووە.