المشاركات

چوار ساڵ بۆ میسی و ٥ ساڵ بۆ کریستیانۆ!!

صورة
جگە لە کۆنترۆڵ کردنی سەرجەم خەڵاتە تاکە کەسییەکان کە ھەردوو یاریزان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و میسی بۆخۆیانیان کۆنترۆڵ کردووە ئەم ٢ یاریزانە لە چامپیۆنس لیگ یش لە ساڵی ٢٠١٠ وە کۆنترۆڵی گۆڵکردنیشیان کردووە بە شێوەیەک ھەمو ساڵێک یەکێک لەم ٢ یاریزانە دەبێتە گۆڵکاری ئەو خولە ، تا ئێستا میسی ٤ جار زۆرترین گۆڵی لەم خولە تۆمار کردووە و کریستیانۆش ٥ جار و لە ساڵی ٢٠١٠ وە ئەو یاریزانانەی زۆرترین گۆڵیان لە چامپیۆنس لیگ کردووە لە یەک وەرزدا بەم شیوەیەیە  ساڵی ٢٠١٠ لیۆنێل میسی ١٢ گۆڵ  ساڵی ٢٠١١ لیۆنێل میسی ١٢ گۆڵ  ساڵی ٢٠١٢ لیۆنێل میسی ١٣ گۆڵ  ساڵی ٢٠١٦ لیۆنێل میسی ١٣ گۆڵ  ساڵی ٢٠١٢کریستیانۆ بە ھەمان شێوەی میسی ١٢ گۆڵی کردبوو پێکەوە گۆڵکار بوون ساڵی ٢٠١٣ کریستیانۆ ١٦ گۆڵ  ساڵی ٢٠١٤ کریستیانۆ ١٤ گۆڵ  ساڵی ٢٠١٥ کریستیانۆ ١٦گۆڵ  ساڵی ٢٠١٧ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ١٨ گۆڵ ، ئەمە ھی وەرزی رابردووە  ئەمساڵیش تا ئێستا ٨ گۆڵ ھەیە و باشترین گۆڵکارە تا ئێستا 

كاتی گەڕانەوەی گاریس بێل دیار نییە!!!

صورة
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کاتی گەڕانەوەی گارێس بەیڵ، یاریزانی یانەکەی بۆ نێو یاریگەکان نازانێت لەکاتێکدا یاریزانەکە 23 رۆژە بەهۆی ئەو پێکانەی لەبەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تووشی بوو دوورکەوتووەتەوە. رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی رایگەیاندووە، دەستەی پزیشکی یانەی ریال مەدرید تاوەکو ئێستا کاتی گەڕانەوەی بەیڵیان دیاریینەکردووە و گومان هەیە ئەو یاریزانە ماوەیەکی زۆر لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە. رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید یاریزانە وێلزییەکەی بە ریکاردۆ کاکای بەرازیلی بەراورد کردووە کە ئەویش بەهۆی زۆری پێکانەوە ئاستی دابەزی. زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی شاهانە رایگەیاندووە، بۆ یاریی گەڕانەوەی بەرامبەر تۆتێنهام لە یاریگەی وێمبێلی دەگەڕێتەوە نێو یاریگەکان. گارێس بەیڵ لە یاریی بەرامبەر دۆرتموند لە خولەکی 84 بەهۆی پێکانەوە لە یاریگە چووە دەرەوە کە ئەمە پێکانی ژمارە 17ی ئەو یاریزانەیە لەو کاتەوەی لە 2013 پەیوەندیی بە ریال مەدرید کردووە.

بە ڤیدیۆ/ نیمار لە پاریس سانجێرمان دۆخی خراپە!!!

صورة
هەواڵی وەرزشی  :: Sportnewskurde نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان کێشەی لەگەڵ ئیدینسۆن کاڤانی یاریزانی ئەو یانەیە هەیە لەسەر جێبەجێکردنی لێدانەکان. نەیمار دەیەوێت وەکوو بەرشەلۆنە بەشێکی گرنگی لێدانەکانی وەکوو سزاو ڕاستەوخۆی بەرکەوێت، بەڵام کاڤانی بۆخۆی دەبات. لە ماوەی ڕابردوودا ئۆنای ئیمری ڕاهینەری پاریس سانجێرمان وتبوی، لێدانی یەکەمی سزا بۆ کاڤانییەو دووەم بۆ نەیمارە. لە یارییەکاندا بە ئاشکرا پەیوەندی خراپی نێوان کاڤانی و نەیمار دیارە ، کاڤانی بەردەوام دەیەوێت لێدانەکان جێبەجێ بکات، نەیماریش بە هەمان شێوە.  سەیری ڤیدیۆیەكە بكەو كۆمێنتی خۆت بڵێ

پاریس سانت جێرمان بەتەمایی یەكێكی ترە لە بەرشەلۆنە !!!

صورة
ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی پاریس سانت جێرمان دەیەوێت کادرێکی یانەی بەرشەلۆنە بەرێتە ڕیزەکانییەوە، دوای ئەوەی نەیماری لەو یانەیە کڕیەوە. ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، پاریس سانجێرمان هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ کادرێکی ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەدا بکات بەناوی ڕۆسێل ستۆپۆرد. ستۆپۆرد لەسەر ئینتەرنێت کاری بازرگانی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەکات و وەکوو ڕۆژنامەی سپۆرت باسی دەکات پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئەو فەرمانبەرەی بەرشەلۆنە لە ماوەی داهاتوودا بباتە ڕیزەکانییەوە.

تەواوی گۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڤاڵڤیردی !!

صورة
{ کۆگرەی ڕۆژنامەوانی ڤالڤێردی } ـ ڕوو بە ڕوو بونەوەیەکی زەحمەت بوو تاکو چوینە ناوگێمی دووەم هەروەها یاریگا کەش یارمەتی دەر نەبوو بەهۆی ووشکی و خراپیەوە ـ گۆلەکەی دینیس ژیانی بۆ گەڕاندینەوە یاریزانەکان سەلماندیان لەکاتی ئاوا چۆن هەلسو کەوت دەکەن ـ گۆلەکانی دینیس و پاولینیۆ متمانەیان پێ دەبەخشێت و مەعنەویات یان بەرز دەکاتەوە بەلام گەڕانەوە بۆ یاریەکە متمانەی زۆرتری بە یانەکە بەخشی ـ هیوادارم پێکانەکەی دێمبلی قورس نەبێت و بەزوترین کات بگەڕێتەوە ـ ئێمە پێشانماندا ئێستا یانەیەکی بەهێزمان هەیە و دەتوانین بگەڕێینەوە وەهەندێک یاریزانمان هەیە هەمیشە چارەسەرکەرن ـ دینیس و پاولینیۆ زۆر ئارەزووی چونە نێوو هێلی سزایان هەیە هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە هەلی گۆلکردنیان بۆ ڕەخسا

ڤیدیۆیی گۆڵەكانی یاری نێوان بارسێلۆنە و خیتاڤی بەدەنگی ڕەئوف بە كوالێتی فول ئێج دی

صورة

خشتەی گرینگترین یاریەكانی ئەمڕۆی شەمە...

صورة
یاره‌كان كاتژمێر جۆری خول لیڤانتی × ڤالنسیا 02:00 نیوه‌رۆ خولی ئیسپانی خیتافی × به‌ره‌شلۆنه‌ 05:15 عه‌سر خولی ئیسپانی لايبزيگ × بوروسيا مونشنغلادباخ 07:30 ئێواره‌ خولی ئه‌لمانی ئه‌تلاتیكۆ مه‌درید × مالاگا 09:45 شه‌و خولی ئیسپانی سوپاس بۆ ڵایك و كۆمێنتی تۆ بۆ پەیچی هەواڵی وەرزشی   یاره‌كان كاتژمێر جۆری خول كریستال پالاس × ساوثهامتون 02:30 نیوه‌رۆ خولی ئینگلیزی لیڤه‌رپوول × بيرنلي 05:00 عه‌سر خولی ئینگلیزی توتنهام هوتسبير × سوانزی سیتی 07:30 ئێواره‌ خولی ئینگلیزی رۆما × هيلاس ڤيرونا 09:45 شه‌و خولی ئیتالیا سوپاس بۆ ڵایك و كۆمێنتی تۆ بۆ پەیچی هەواڵی وەرزشی @Sportnewskurde یاریه‌كان كاتژمێر جۆری خول ئه‌نته‌رمیلان × كرۆتۆنی 04:00 عه‌سر خولی ئیتالیا