المشاركات

عرض المشاركات من أغسطس, 2017

ڤیدیۆ / گۆڵە سەرنج ڕاكێشەكەی كریستیانۆ ببینە!!

صورة
بەڤیدیۆ گۆڵە سەرنج ڕاكێشەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ببینە كە كەم ئەستێرە هەیە بتوانێت ئەو گۆڵانە تۆمار بكات !!

هەواڵێكی جەرگ بڕ بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا !!!

صورة
نوسەر / عبدالرحمن عبداللە  کۆنتینیۆ بە هیچ شێوەیەک بۆ فرۆشتن نیە!  ئەمە وەڵامی سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزیە بۆ یەکێک لە هاندەرەکانی ڕیدز کە یانەکەی بە فرۆشتنی کۆنتینیۆ تۆمەت بار کرد. لە گەڵ وادەی نزیک بونەوەی کۆتاییکاتی میرکاتۆی هاوینەدا پی ئەچێت گواستنەوەی فیلیپی کۆنتینیۆ کارێکی ئێجگار قورس بێت بۆ یانە ئیسپانیەکە بە هۆی پێ داگری یانە ئینگلیزیەکە بە نەفرۆشتنی یاریزانە بەرازیلیکە. بەرشەلۆنە ئێستا هیچ کاتی لە دەستا نەماوەو دوا ئۆڤەری خۆی پێش کەشی لیڤەرپول کردوەو ئەیەوێت بە زوترین کات بەر لە داخستنی بازاڕ وەڵامی کۆتایی وەر بگرێت بۆئەوە کاتێکی لە بەردەستا بێت بۆ هێرشی دوایی. ئەو یاریزانانەی کە چاوی بەرشەلۆنەیان لە سەرە لە کاتی نەهاتنی کۆنتینیۆدا نزیک ترینیان دیبالاو دی ماریان ،بەڵام ئەم دو یاریزانەش پێ ناچیت بە ئاسانی بێنە دەستی بەرشەلۆنە

بەهۆی دی ماریاوە مێسی هەڕەشە لە بەرشلۆنە دەکات!!!

صورة
نوسەر/ عبدالرحمن عبداللە  لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و گۆڵکاری یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێدا هەست بەبێزاری لە یانەکەیدا دەکات، چونکە ئاستی یانە کاتەلۆنییەکە بەرەو دابەزین دەڕوات. پێگەی دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە مێسی بە یانەکەی راگەیاندووە دەبێت بەهەر نرخێک بێت ئەنجێل دی ماریای هاونیشتمانی وەک شوێنگرەوەی نێیمار دا سیلڤا بهێننە ریزەکانی یانەی بەرشلۆنەوە، ئەگەرنا جێهشتنی قەڵای کەتەلۆنییەکان دەبێتە راستیەکی لەناکاو. ئەو سەرچاوەیە دواخستنی نوێکردنەوەی بۆندەکەی لیۆی بۆ هەمان مەسەلە بەستووەتەوەو ئەو ئەستێرەیەی تانگۆ چاوەڕوانی ئەوەیە یانەکەی بۆندی ئاستبەرز ئیمزابکەن. باس لەوەشدەکرێت بەشێوەیەکی رەها مێسی بە یانەکەی راگەیاندووە دی ماریا روو لە بەرشلۆنە نەکات بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە. نێیمار دا سیلڤا ریزەکانی بلاوگرانای جێهێشتووەو تائێستا هیچ ئەستێرەیەکیان بۆ شوێنی ئەو بەرازیلییە نەدۆزیوەتەوەو ئەگەرچی عوسمان دیمبلی فەرەنسی بڕە پارەیەکی خەیاڵی پێدراوە، بەڵام تائێستا تینوی کەتەلۆنییەکانی نەشکاندووە.

زنجیرەی هەواڵەکانی ڕۆژانە سەبارەت بە ڕۆیشتنی کۆتینیۆ !!!

صورة
نوسەر/ محمد چەتۆ رەسوڵ زنجیرەی هەواڵەکانی ڕۆژانە سەبارەت بە ڕۆیشتنی کۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە (پیتەر مۆ) بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی لیڤەرپول قسەی کۆتایی یانەکەی سەبارەت بە فرۆشتنی کۆتینیۆ  ڕاگەیاند. لەم بارەیەوە، بەرپرسەکەی لیڤەرپول لەسەر پەیجی تویتەری یانەکەی ئاماژەی کرد کە هەموو ئەو هەواڵانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو باسیان لە ڕەزامەندی ئەوان لەسەر ڕۆیشتنی کۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا کردوە، لە راستی دوورن (پیتەر مۆ) گوتیشی هەڵویستی ئێمە نەگۆڕاوە و ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نییە و یاریزانەکە هەر لە یاریگای (ئەنفیڵد) دەمێنێتەوە، من هاندەران دڵنیا دەکەمەوە کە سبەی پێنجشەمە 31-8-2017 دوایین ڕۆژی وادەی گواستنەوەی یاریزانانە و هەموو دەبینن کە چۆن کۆتینیۆ هەر لە یانەی لیڤەرپول دەمێنێتەوە. لە لایەکی دیکەوە و دوور لە لێدوانەکانی پیتەر مۆ، (ئەشرەف بن عەیاد)ی پەییامنێری بین سپۆرت و چەندین سەرچاوەی دیکە لە ئیسپانیا ئاشکرایان کردوە کە کۆتینیۆ لە دوایین ساتەکان پەیوەندی بارسیلۆنا دەکات دەبێتە یاریزانی یانە کەتەلۆنیەکە و بە گوێرەی قسەکانی ئەوان هۆکاری ڕانەگەیاندنی...

ئەندرێ سیلڤا: رۆناڵدۆ ستەمی لێدەکرێت!!😳

صورة
نوسەر/ مەسڕور  ئەندرێ سیلڤای پرتوگالی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی رایدەگەیەنێت کریستیانۆ رۆناڵدۆی هاونیشتیمانی ستەمی لێدەکرێت. هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی پرتوگال لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا و لەبارەی سزای راگرتنەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیەوە وتی "بەرای من رۆناڵدۆ ستەمی لێدەکرێت". وتیشی " لەتۆپی پێ-دا هەندێک جار ستەم بەدی دەکەین، ئێمە دەزانین سزاکە ستەمکارانە بوو، چونکە بەهۆی کارتێکی زەردێکی شایستەوە نەبوو". رۆژی سێی مانگی داهاتوو هەڵبژاردەی پرتوگال لەیارییەکی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بەمۆندیالی 2018ی روسیا لە بۆدابست رووبەڕووی هەڵبژاردەی هەنگاریا دەبێتەوە، سێ رۆژ پێش ئەو بەروارەش لەسەر یاریگای بواڤێستا میوانداری هەڵبژاردەی دورگەکانی ڤارۆ دەکات.

بەهۆی میندێزەوە دی ماریا دەچێتە بەرشلۆنە دوو یاریزانیش دەڕۆن!!

صورة
نوسەر / ڕوخسار هەولێری خۆرخی میندێزی بەرێوەبەری کاری یاریزانان، کار بۆ ئەوە دەکات ئەنخێل دی ماریای ئەرژەنتینی بچێتە بەرشلۆنە و ئەندرێ گۆمێز و ئاردا تورانیش بلاوگرانا بەجێبهێڵن. رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە میندێز بە ئیدارەی بەرشلۆنەی راگەیاندووە گواستنەوەی میندێز واتای رۆشتنی ئەندرێ گۆمێز و ئاردا تورانە. میندێز کە بەرێوەبەری کارەکانی هەرسێ یاریزانە ئەرژەنتینی و پرتوگالی و تورکییەکەیە رونیکردووەتەوە پێویستە لەکاتی واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ دی ماریا، یانەی بەرشلۆنە دەستبەرداری گۆمێز و توران ببێت. میندێز ئاشکراشیکردووە هەردوو یاریزانە پرتوگالی و تورکییەکە لەلایەن چەند یانەیەکەوە داوا دەکرێت ، گۆمێز لەلایەن هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و یۆڤانتۆسەوە بۆندی بۆ هاتووەو تورانیش پاڵێوراوە بۆ پەیوەندیکردن بە مۆناکۆی فەرەنسی یاخود گەڵاتەسەرای تورکی. یانەی بەرشلۆنە دوای گواستنەوەی سیمیدۆ و پاوڵینیۆ و دیمبلی، لە ئێستادا تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کۆتینیۆی بەرازیلی و دی ماریای ئەرژەنتینی چڕکردووەتەوە.

نهێنییەک ئاشکرابوو.. نێیمار دەیویست مێسی دەربکرێت!!!

صورة
نوسەر / عبدالرحمن عبداللە  تائێستا رۆیشتنی نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی لە ریزەکانی یانەی بەرشلۆنەو چوونی بۆ یانەی پاریس سانجێرمان دەنگۆی جۆراوجۆری لێدەکەوێتەوە، لە نوێترین هەواڵدا تەلەفزیۆنێکی فەرەنسی چەند نهێنییەک ئاشکرادەکات. کەناڵی "تیلی فوت"ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە یەکێک لەو هۆکارانەی نێیمار ریزەکانی بەرشلۆنەی جێهێشتووە مانەوەی لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی بووە لە ریزەکانی ئەو یانە ئیسپانییەدا، چونکە نینیۆ دەیویست تەنها خۆی ئەستێرەی یەکەمی بلاوگرانا بێت. بەگوێرەی هەواڵی ئەو کەناڵە فەرەنسییە، لە ساڵی 2013دا کاتێک ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بۆند لەگەڵ نێیماردا دەکەن مەرجی ئەوەی دەخەنە بەردەست مێسی دەفرۆشن و ئەو دەبێتە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە، بە هەموو شێوەیەک پشتگیری دەکەن و هەوڵی ئەوەی بۆ دەدەن خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بباتەوە، بەڵام هیچ یەکێک لەو بەڵێنانە نابەنە سەر. وەک باسی لێوەکردووە بەڵێنی ئەوەی پێدەدەن نێیمار دەکەنە گۆڵکاری مێژوویی یانەی بەرشلۆنە، هەربۆیە نێیمار چوار ساڵ چاوەڕی دەکات، بەڵام نەک مێسی نافرۆشن، بەڵكو وەک ئەستێرەی یەکەمی یانەکە بەردەوامی دەبێت. دوای ئەوەی و...

ڕۆیشتنی كۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا ئاڵۆزبووە!!! زانیاری زیاتر بزانە،.

صورة
  نوسەر/ عبدالرحمن عبداللە چیوەیی  دەرگاى گواستنەوەى یاریزانان بەرەو داخستن دەچێت و رۆیشتنی کۆتینیۆش بۆ بەرشەلۆنە تا رادەیەکی زۆر ئاڵۆز بوە. ماوەى مانگێکە یانەى بەرشەلۆنە هەوڵ بۆ کڕینی کۆتینیۆی یاریزانی یانەى لیڤەرپوڵ دەدات بەڵام ئیدارەى یانەکە دەستبەرداری نابێت. یانەى بەرشەلۆنە تا ئێستا پێنج جار گرێبەستی پێشکەشی لیڤەرپوڵ کردوە کە دواهەمینیان گەیشتۆتە 150 ملیۆن یۆرۆ بەڵام لەلایەن ئیدارەى لیڤەرپوڵەوە رەت دەکرێتەوە. هەرچەندە لە ماوەى رابردودا باس لەوە دەکرا کە کۆتینیۆ پێکانی هەیە بەڵام پاش پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی هەڵبژاردەى بەرازیل و بەشداری کردنی لە راهێنانەکان، یاریزانی ناوبراو رەتیکردەوە پێکانی هەبێت و تەئکیدی کردەوە کە ئەو لە پێناو چونی بۆ بەرشەلۆنە راهێنانی نەکردوە لەگەڵ لیڤەرپوڵدا. لە ئێستادا هەموو پێشبینیەکان بۆ ئەوە دەچن کە لیڤەرپوڵ دەستبەرداری کۆتینیۆ نەبێت و لە یانە ئینگلیزیەکە درێژە بە یاریکردن بدات.

شۆۆۆۆۆك بزانە نیمار چی وتوە؟؟؟؟

صورة
نیمار دا سیڤاى بەڕازیلى ئامۆژگارى فیلیپى کۆتینیۆى هاونیشتیمانى کردووە پەیوەندى بە یانەى بەرشەلۆنەوە نەکات. رۆژنامەى ئیستادۆى بەڕازیلى ئاشکرایکردووە، نیمار دا سیلڤاى ئەستێرەى هەڵبژاردەى تۆپى پێى بەڕازیل، لە کەمپى مەشق و راهێنانەکانى سامبادا ئامۆژگارى فیلیپى کۆتینیۆى یاریزانى یانەى لیڤەرپوڵى ئینگلیزى کردووە، پەیوەندى بە یانەى بەرشلۆنەى ئیسپانییەوە نەکات. رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، نیمار بە کۆتینیۆى وتووە "هەست بە پەشیمانى ناکەیت بەهۆى بڕیارەکەى لیڤەرپوڵەوە، کە ریگرى دەکات پەیوەندى بە بەرشلۆنەوە بکەیت و پێویستە لە پریمەر لیگدا بەردەوام بیت". ئەمە لە کاتێکدایە، یانەى بەرشەلۆنە لەم هاوینەدا چەندین جار هەوڵى کرینى کۆتینیۆى ٢٥ ساڵیداوە و بەپێى راگەیاندنەکانیش نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەى یاریزانەکە، بەڵام لە هەمان کاتدا لیڤەرپوڵ ئامادە نییە دەستبەردارى بێت.

بە ڤیدیۆ/ ببینە زێدان لە ڕقی بنزیمە چ جوڵەیەكی سەیر دەكات!!

صورة
دوایی ئەوەی كەریم بنزیمە هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید گۆڵێكی سەد لە سەدی بۆ یانەكەی نەكرد زێدانی ڕاهێنەر لە ڕقی بنزیمە جوڵەیەكی زۆر سەیر دەكات !! سەیری ڤیدیۆیەكە بكەو كۆمێنتی خۆت بڵێ

بۆچی بارسێلۆنا سورە لەسەر كڕینی كۆنتینهۆ !! تەواوی زانیاری بزانە .

صورة
SportNewsKurde::هەواڵی وەرزشی ڵایك و كۆمێنتی تۆ بەردەوامی ئێمەیە لیرەو لەوێ سات بە سات گوی بیستی هەوالی هاتنی کۆتینۆی بەرازیلین بۆ ریزەکانه بارسا.ئەبێت هاتنی ئەم یاریزانە گرنگی خۆی هەبێت کە بەتایبەت بارسا سورە لەسەر هێنانی بۆ ناو بلەوگرانا.بارسا سالی پار گریبەستی پێشکەس کرد بەلام سەرکەوتو نەبوو.بەڵم بۆ ئەمسال بارسا گرنگیەکی تەواوی داوە بەم یاریزانە بۆ سود وەرگرتن لە تواناکانی.لەبەرئەوەی بەرسا لە کیسەیەکی گەورەدایە لە رووی تەکتیکەوە چونکە رۆشتنی نەیمار بۆشاییەکی زۆر گەورەی دروست کردووە. بە هاتنی کۆتینۆ لە رووی دەرونی و هونەریەوە هاندەرانی بلەوگرانە هەست بە دلنیای زیاتر ئەکەن بۆ رکابەریەکان.لەبەر ئەوەی یاریزانیکی خێراو مهاری وتکتیکیە.زۆر کیشەی ڤاڵڤیردی چارەسەر ئەکات ئەتوانیت لە هەردوو لاکانەوە فشار بخاتە سەر یانەکان و توانای لیسەندنو شووت کردنی لە دەرەوەی ناوچەی گۆل زۆرە. هەروەها پالنەریکی زۆر  باشە بۆ هیرش بردن. ڤالڤیردی کۆتینۆی بۆ دروست کردنی یاری لە دوای هەرسێ یاریزان (میسی و سواریزو دیمبلی). خالیکی تری ئەرێنی ئەوەیە کە زۆر نزیکە لە سواریز کە لە لیڤەرپول پیکەوە یاریان ک...

یاریزانێكی دیكەی بارسێلۆنا ماڵئاوایی كرد!!! بزانە كام یاریزانە؟

صورة
به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى ده‌سته‌به‌ردارى یه‌كێك له‌ یاریزانه‌كانى تیپى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌ى ده‌بێت . به‌ پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مارلۆن سانتۆسى به‌رازیلى و یاریزانى یانه‌ى بارسێلۆنا  ماڵئاوایى له‌ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ده‌كات و به‌ فه‌رمى په‌یوه‌ندى به‌ یانه‌ى نیسى  فەڕەنسیوە دەكات. وه‌رزى رابردوو ته‌نیا 2 یاریى له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له‌ پێكهاته‌ى تیپى یه‌كه‌م بوو به‌ شێوه‌ى خواستن و بۆ 2 وه‌رز روو له‌ نیس ده‌كات و دواتر ده‌گه‌رێته‌وه‌ ئیسپانیا .

پاریس سانجێرمان لەسەر گواستنەوەی ئێمباپێ گەیشتە رێککەوتن!!

صورة
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەگەڵ یانەی مۆناکۆ لەسەر گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەکە بۆ ریزەکانی گەیشتە رێککەوتن. رادیۆی مۆنتی کارلۆ و سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی فەرەنسا رایانگەیاندووە، یانەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی 5 ساڵ کیلیان ئێمباپێ لە یانەی مۆناکۆ دەباتە ریزەکانی و بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان سبەی ئەو یاریزانە پشکنینی پزیشکی بۆ پەیوەندیکردن بە یانە پاریسییەکە ئەنجامدەدات. لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا چەندین یانە بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ لە رکابەرییدان، یانەی پاریس سانجێرمان دوای گواستنەوەی نەیمار داسیلڤا بەرامبەر 222 ملیۆن ئێمباپێش دەکاتە دووەم گرانترین گرێبەستی گواستنەوەی مێژووی یاریزانان. 

ریاڵ مەدرید ویستویەتى گواستنەوەى دیمبلى لە بەرشەلۆنە تێکبدات!!

صورة
رۆژنامە کەتەلۆنیەکان ئاشکرایانکردووە ریاڵ مەدرید ویستوویەتى گواستنەوەى عوسمان دیمبلى لە بەرشەلۆنە تێکبدات. رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى هەوڵیداوە عوسمان دیمبلى فەڕەنسى لە یانەى بەرشەلۆنەى هاونیشتیمانى بفڕێنێت، پێش ئەوەى پەیوەندى بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات. مۆندۆ ئاشکرایکردووە، ریاڵ مەدرید لە ساتەکانى کۆتایی نزیکبوونەوەى دیمبلى یاریزانى پێشووى دۆرتمۆندى ئەڵمانى لە یانەى بەرشەلۆنە هەوڵى بۆ یاریزانە فەڕەنسیەکە داوە، بۆ ئەوەى گرێبەستى لەگەڵ ئیمزابکات یان گواستنەوەکە لە بەرشەلۆنە ئاڵۆزبکات. بەرپرسانى دۆرتمۆند دووپاتیانکردووەتەوە، دواى رێککەوتنیان لەگەڵ بەرشەلۆنە، کۆبونەوەیان لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەبووە، بەڵام بەهۆى رێککەوتنەکەوە، کۆبونەوەکە ئەنجام نەدراوە. دیمبلى ٢٠ ساڵ، بە ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ چەند پاداشتێکى تر، لە دۆرتمۆندەوە پەیوەندى بە بەرشەلۆنەوە کرد و بەم نزیکانە بە راگەیاندنەکان دەناسێنرێت. نوسەر/ عبدالرحمن عبداللە  SportNewsKurde

رۆناڵدۆ جێگرەوەکانی خۆی و میسی ئاشکراکرد!!!

صورة
بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ رەتیکردەوە ئەو یاریزانە بیری لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەی و زیادکردنی موچەکەى کردبێت و ئەویش جێگرەوەکانی خۆیی و میسی دیاریکرد. خۆرخی میندێز بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ تەئکیدی کردەوە کە یاریزانە پورتوگالیەکە لە ئێستادا هیچ داوایەکی پێشکەشی ئیدارەى ریاڵ مەدرید نەکردوە نە بۆ نوێکردنەوەى بۆندەکەى نە بۆ زیادکردنی موچەکەى . وتیشی: رۆناڵدۆ لە ریاڵمەدرید خۆشحاڵە و هیچ داواکارییەکیش بۆ زیادکردنی موچە نییە. لای خۆشیەوە رۆناڵدۆ ئاماژەى بەوەدا کە لە ئێستادا زۆربەى رکابەرییەکان لە نێوان ئەو و میسیدایە بەڵام لەداهاتودا و پاش وازهێنانی هەردوکیان لە یاریکردن زیاتر لە 10 کەس رکابەری یەکتر دەکەن. بەراى رۆناڵدۆ، هازارد و راشفۆرد و ئاسینسۆ و نەیمار و مبابی بەشێکن لەو یاریزانانەى کە لەداهاتودا رکابەری یەکتر دەکەن.

نوێترین هه‌واڵ له‌باره‌ی كۆتینیۆ؟؟

صورة
نوێترین هه‌واڵ له‌باره‌ی كۆتینیۆ نوێترین هه‌واڵ له‌باره‌ی كۆتینیۆ فلیپی كۆتینیۆ یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو هه‌وڵێك و هه‌موو رێگه‌یه‌ك بگریته‌ به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی فلیپی كۆتینیۆی یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، دوایین هه‌وڵه‌كانیشی پێدانی یاریزانێكی خۆی و بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆره‌ به‌ لیڤه‌رپوول له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له‌ كۆتینیۆ. مارسیال لۆرێنتی، رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانی، ئاشكرایكرد بارسێلۆنا سووره‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی واژووی كۆتینیۆ به‌ر له‌ كۆتاییهاتنی ماوه‌ی میركاتۆی هاوینه‌ له‌ 31/8/2017، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر تاكتیكێكی دیكه‌ بۆ رازیكردنی به‌رپرسانی لیڤه‌رپوول، كه‌ تاوه‌كو ئێستا هه‌موو ده‌سته‌واره‌كانی بارسێلۆنای بۆ كڕینی كۆتینیۆ ره‌تكردووه‌ته‌وه‌. به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌، بارسێلۆنا ئه‌مجاره‌ ده‌یه‌وێ ئه‌ندرێ گۆمێزی یاریزانی پورتوگالی و بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر پێشكه‌شی به‌رپرسانی لیڤه‌رپوول بكات به‌مه‌به‌ستی رازیكردنیان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ كۆتینیۆ، كه‌ ئێستا چه‌ندین گه‌وره‌ یانه‌ی ئه‌وروپا ...

تەواوی زانیاری بزانە سەبارەت بە هاككردنی هەردوو پەیچی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا !!!!

صورة
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، دەستەیەکی هاککردن کە ناویان لە خۆیان ناوە (OurMine) هەژماری فەرمی ریال مەدریدیان لە تویتەر و فەیسبووک هاک کرد و بەفەرمی گواستنەوەی مێسییان بۆ یانەکە راگەیاند و گۆڵێکی مێسییان لە بەرامبەر ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بڵاوکردەوە و نووسیبوویان 'بەخێر بێی مێسی'. ئەو تویتە تەنیا لە ماوەی 45 خولەک نزیکەی 27 هەزار ریتویتی بۆ چوو. هاککەرەکان لەو ماوەیەی کۆنتڕۆڵی هەژمارەکانی ریال مەدریدیان لەدەست بوو تاکو یانە ئیسپانییەکە کۆنتڕۆڵی هەژمارە فەرمییەکانی گرتەوە دەست، چەند پۆستی دیکەیان کرد و لە تویتێکیاندا فرۆشتنی کەریم بێنزێمایان لە یانەکە راگەیاند. هەفتەی رابردوو هەر هەمان دەستە هەژماری فەرمی بارسێلۆناشیان لە تویتەر هاک کرد و بەفەرمی گواستنەوەی ئانخێل دی ماریایان راگەیاند. ‏

گرنگترین مانشێتی ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا!!!

صورة
@Abdulrahman Abdulla  گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا شەممە ٢٦-٨-٢٠١٧ رۆژنامەکانی ئەمرۆی مەدرید مانشێتی یەکەمیان بۆ گەرانەوەی دایڤد ڤییا بۆ ریزی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا داناوەو رۆژنامەکانی کەتەلۆنیاش وەک ھەمیشە بۆ کرینی دیمبلی و کۆتینھۆ ، مــارکــا : ناتوانین تۆ لە بیر بکەین دایڤد ڤییا گەرایەوە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ئێستادا ئیسپانیا لە ھەمو کات زیاتر پێویستی بە ڤییایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ریاڵ مەدرید لە دۆخێکی ئارامدان کورە پورتوگالیەکە دەیەوێت لە ریاڵ بمێنێتەوەو داوای زیاد کردنی موچەی نەکردووە ئەوەی دەکرێت میدیاکانی کەتەلۆنیان و دەیانەوێت کێشە بۆ ریاڵ دروست بکەن بارسا ئەگەر کۆتینھۆی بۆ نەکردرێت دی ماریا دەگوازێتەوە ، بەڵام ناسر خلێفی رێگرە ئــاس : گەرانەوەی ڤییا ڤییا تامەزرۆیە جارێکی تر درێسی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بپۆشێتەوە ئەمساڵ ڤییا لە ٢٤ یاری لە خولی ئەمریکا ١٩ گۆڵی کردووە لۆبیتگۆی بۆ ھەردوو یاریەکەی بەرامبەر بە ئیتاڵیا و لیختشتاین ڤییای بانگ کردەوە بارسا بە رەسمی دیمبلی کری و چاوەروانی کۆتینھۆش دەکات ...

کۆتینهۆ هێشتا پێداگیری لەسەر چوونی بۆ بارسێلۆنا دەکات!!!

صورة
 فیلیپ کۆتینهۆ هێشتا پێداگیری لەسەر چوونی بۆ بارسێلۆنا دەکات و سبەیش بە بیانووی پێکانەوە بەشداریی یاریی نێوان لیڤەرپوول و ئارسێناڵ ناکات. بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئیسپانی و بەریتانییەکان کۆتینهۆ داوای لە یانەکەی کردووە ناوی لە لیستی لیڤەرپوول بۆ یارییەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ نەنووسن و ئەو هێرشبەرە بڕازیلییە هێشتا هیوای بەوە هەیە لەم هەفتەیە ببێتە یاریزانی بارسێلۆنا. رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا هەوڵ دەدات دوای گواستنەوەی دێمبلی هەموو هەوڵێکی بۆ کڕینی کۆتینهۆ بدات و بارسا دەیەوێت تاکو رۆژی سێشەممە بە 150 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی کۆتینهۆ یەکلا بکاتەوە. بارسێلۆنا تەنیا شەش رۆژی لەبەردەمە بۆ ئەوەی گرێبەستی کۆتینهۆ یەکلا بکاتەوە و شەوی پێنجشەممە دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دادەخرێت، بۆیە بارسا کێبڕکێ لەگەڵ کات دەکات بۆ ئەوەی پێنجەم گرێبەستی ئەم هاوینەی واژۆ بکات.

بە ڤیدیۆ/ سەیری جوانترین جوڵانەوەكانی عوسمان دێمبڵی بكە!!

صورة
بە ڤیدیۆ/ سەیری جوانترین جوڵانەوەكانی عوسمان دێمبڵی بكە یاریزنە نوێیەكەی بارسێلۆنا سەیری ڤیدیۆیەكە بكەو كۆمێنتی خۆت بڵێ؟؟⬇️

باوکی میسی لەسەر دەنگۆی رۆیشتنی کوڕەکەى بۆ مانچستەر سیتی هاتە دەنگ!!

صورة
باوکی میسی دڵتەنگە بەو هەواڵانەى رۆژنامەکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردۆتەوە لەسەر چونی میسی بۆ مانچستەر سیتی. خۆرخی میسی باوکی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی بەرشەلۆنە رەتیکردەوە گفتوگۆی لەگەڵ ئیدارەى مانچستەر سیتی کردبێت بۆ گواستنەوەى کوڕەکەى بۆ ئینگلتەرا. خۆرخی میسی ئاماژەى بەوەدا کە ئەوەى رۆژنامەکانی ئینگلتەرا بڵاویدەکەنەوە هەموی دورن لە راستیەوە و تەئکیدی لەمانەوەى کورەکەى کرد لە بەرشەلۆنە. لەماوەى رابردودا تەئکید لەسەر ئەوە کرایەوە کە مانچستەر سیتی گفتوگۆی لەگەڵ باوکی میسی کردوە بۆ گواستنەوەى یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بۆ ئینگلتەرا و ئامادەشن نرخی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى بدەن بە بەرشەلۆنە کە 300 ملیۆن یۆرۆیە.

جیاوازی دەنگەکان بۆ باشترین یاریزانی ئەوروپاى وەرزی رابردوو بزانە!!!

صورة
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی وەک باشترین یاریزانی ئەوروپا بۆ وەرزی رابردوو دیاریکراو بەجیاوازییەکی زۆر پێش میسی و بوفۆن کەوت. یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ریزبەندی دەنگەکانی باشترین یاریزانەکانی ئەوروپاى ئاشکراکرد. رۆناڵدۆ بە 438 خاڵ توانیویەتی پلەى یەکەم بەدەست بهێنێت و بەجیاوازییەکی زۆر لە پێش میسیەوەیە کە ئەو دووەم بوە بە 111 خاڵ هەرچی بوفۆنی گۆڵچی یۆڤانتۆسیشە بە 109 خاڵ سێیەم بوە. رۆناڵدۆ 438 خاڵ میسی 111 خاڵ بوفۆن 109 خاڵ

كۆنتینهۆ دەتەقێتەوە!!!!

صورة
فلیپی كۆتینیۆ بێزار بووه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ی لیڤه‌رپوول ماڵپه‌ڕی یاهۆ سپورت، رایگه‌یاند فلیپی كۆتینیۆی یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی به‌نیازه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوبكاته‌وه‌. به‌پێی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌، كۆتینیۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵان، به‌نیازه‌ دوایین چه‌كی خۆی له‌دژی لیڤه‌رپوول به‌كاربهێنێت، به‌مه‌به‌ستی ناچاركردنی بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێبدات بچێته‌ ریزه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی. یاهۆ سپۆرت، به‌ پشتبه‌ستن به‌ قسه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ لیڤه‌رپوول، نووسیویه‌تی "كۆتینیۆ ده‌یه‌وێ داوا له‌ لیڤه‌رپوول و یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری بكات رێگه‌ی پێبده‌ن بچێته‌ بارسێلۆنا". ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "كۆتینیۆ ده‌یه‌وێ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا بڵێت لیڤه‌رپوول ژیانی لێ تاڵ كردووم، من زۆر ئارامم گرت، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێ بچمه‌ بارسا". به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئێستا شاندێكی بارسا له‌ شاری لیڤه‌رپووله‌، بۆ ئه‌وه‌ی دوایین هه‌وڵی خۆیان بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆتینیۆ بده‌ن.

ڕاستەوخۆ یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و فرینتۆنیا

صورة

شـۆک : میسی بریارە قورسەکەی دا!!! بزانە چی وتوە؟؟

صورة
شـۆک : میسی بریارە قورسەکەی دا پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاوی کردۆتەوە کە یانەی بارسا لە کێشەیەکی زۆر گەورەدایە و میسی ش وەک ھەمو ئەوانی تر لە ئیدارە و سەرۆکە شکست خواردووەکەی یانەی بەرشەلۆنە نیگەران و توڕەیە ، سپۆرت نوسیویەتی بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتووە میسی بە کەسە نزیکەکانی وتووە تا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بێت بۆندەکەم لەگەڵ ئەو یانەیە نوێ ناکەمەوە ، ئێستا نە میسی و نە زۆرێک لە یاریزانەکانی تر و تەنانەت دەستەی راھێنەرانیش نایانەوێت بارتۆمیۆ وەک سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە

ماڕكا ھۆکاری نوێ نەکردنەوەی بۆندەکەی میسی ئاشکرا دەکات

صورة
مارکا ھۆکاری نوێ نەکردنەوەی بۆندەکەی میسی ئاشکرا دەکات پێگەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە ھۆکاری نوێ نەکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە کە لە ئێستادا کاتێکی باش نییە ئەو کارە بکات ، میسی دەزانێت کە دەبێت چی بکات و چاوەڕوانی چی بکات ، میسی چاوەڕوانی ئەوە دەکات تا کۆتایی میرکاتۆ یانەی بەرشەلۆنە چی دەکات و کێ دەکرێت و چۆن تیپەکەی بەھێز دەکات ئەگەر ئەمانە لە بەرژەوەندی میسی بوون ئەوا ئەو یاریزانە بۆندەکەی نوێ دەکاتەوە خۆ ئەگەر بەو شێوەیەش نەبو کە میسی دەیەوێت ئەوا ھەرکاتێک بێت میسی بریاری رۆشتن دەدات ئەگەر تا کۆتایی وەرزیش بوەستێت ئەوا میسی دەبێتە یاریزانێکی ئازاد و بۆ ھەر یانەیەک بیەوێت دەڕوات بێ ئەوەی دۆلارێک بدرێتە یانەی بەرشەلۆنە ، میسی بە بەردێک چەند ئامانجێک دەپێکێت ، یەکەم بە دەمی بۆندەکەی لەگەڵ بارسا نوێ کردۆتەوە بەڵام لەسەر کاغەز ھیچ شتێک نییە ، میسی چاوەرانی بەھێز کردنی تیپەکەی دەکات ، میسی ئەگەر ئەم وەرزەش لەگەڵ بارسا بمێنێتەوە ئەوا وەرزی داھاتو دەتوانێت خۆی بفرۆشێت بە یانەیەک ئەوکات لەبری ئەوەی پارەکە بچێتە گریفانی بەرشەلۆنە دەچێتە گریفانی ...

لویس ئێنریكی هاتەوە مەیدان!!!!!

صورة
لویس ئینرێكى ئیسپانى و راهێنه‌رى یانه‌ى بارسێلۆنا جارێكى دیكه‌ ناوى ده‌كه‌وێته‌وه‌ ناو رۆژنامه‌كان و پێشبینى ده‌كرێت وێستگه‌ى داهاتووى كاركردنى ئینگلته‌را بێت . رۆژنامه‌ى" ئاس"ـى ئیسپانى ئاشكرایكردووه‌، لویس ئینرێكى به‌ پله‌ى یه‌كه‌م به‌ربژێره‌ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى ئاتۆنیۆ كۆنتى ئیتاڵى و راهێنه‌رى یانه‌ى چێڵسى ئینگلیزى له‌ ئه‌گه‌رى له‌كارلابردنى ئه‌و راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ى . به‌ پێى هه‌واڵى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌، ئینرێكى  له‌ لایه‌ن كارگێرى بلوزه‌وه‌ پێش تۆماس تۆخێل كه‌وتووه‌ بۆ گرتنه‌ ده‌ستى پۆستى راهێنه‌رى چێڵسى كه‌ ئه‌وه‌ى دووه‌میش بژارده‌یه‌كى جێگره‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن رۆمان ئه‌براهیمۆڤیچه‌وه‌. هه‌مان رۆژنامه‌ باسى له‌وه‌كردووه‌، كۆنتى چه‌ندين كێشه‌ى كارگێرى هه‌یه‌و پێبینى به‌رده‌وام بوونى له‌و یانه‌یه‌ ناكرێت به‌ تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند داوایه‌كى هه‌بووه‌ له‌ رابردوو به‌ڵام داواكانى قبوڵ نه‌كراوه‌. پاڵه‌وانى  وه‌رزى رابردووى ئینگلته‌را پاش كۆتایهاتنى دوو گه‌ڕ له‌ پرێمه‌رلیك خاوه‌نى سێ خاڵه‌ به‌ شكستێك و سه‌ركه‌وتنێك . 

مه‌دریدییه‌كان بۆ رامۆس: ده‌بێ وه‌ك كاسیاس سه‌ركرده‌یه‌كی باش بی!!

صورة
دوای ئەو كارته‌ سووره‌ی له‌ یه‌كه‌م یاری وه‌رزی نوێی لالیگادا وه‌ریگرت، سێرجیۆ رامۆس بووه‌ جێگه‌ی ره‌خنه‌ی هه‌وادارانی ریال مه‌دریدو داوایانلێكرد وه‌ك ئیكه‌ر كاسیاس كاپتنێكی باش بێت. هه‌رچه‌نده‌ مه‌دریدییه‌كان، له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی رامۆس له‌ كلاسیكۆدا له‌دژی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی ئه‌نجامیدا رازی نه‌بوون، به‌ڵام بێده‌نگ بوون له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی له‌دژی بارسا و مێسی بوو، به‌ڵام كاتێك له‌ یه‌كه‌م یاری لالیگادا كارتی سووری وه‌رگرت، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا رقی رووداوه‌كه‌ی كلاسیكۆشیان به‌سه‌ر رامۆسدا رشته‌وه‌و به‌وه‌ تۆمه‌تباریان كرد، كه‌ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی له‌ كاپتنی گه‌وره‌ترین یانه‌ی جیهان ناوه‌شێنه‌وه‌. هه‌ندێكیان نووسیویانه‌ "رامۆس شایه‌نی ئه‌وه‌ نییه‌ كاپتنی گه‌وره‌ترین یانه‌ی جیهان بێت". هه‌ندێك له‌ مه‌دریدییه‌كانیش داوا له‌ رامۆس ده‌كه‌ن وه‌ك كاسیاسی كاپتنی پێشووی یانه‌كه‌یان سه‌ركرده‌یه‌كی به‌رێز بێت. یه‌كێكیان بۆی نووسیوه‌ "رامۆس.. پێویسته‌ وه‌ك كاسیاس بی، یاری كۆتایی یۆرۆی 2012 له‌نێوان ئیسپانیا و ئیتاڵیات له‌بیره‌، كاتێك تیپه‌كه‌ی ...

مێسی بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە و بارسێلۆناش هیچی پێناکرێت!!

صورة
گۆڕانکاری گەورە لە نەخشەی تۆپی پێی جیهاندا بەڕێوەیە و دوای رۆیشتنی نەیمار داسیلڤا لە یانەی بارسێلۆنا، نەهامەتییەکانی ئەو تیپە بەردەوامییان دەبێت ئەمەش دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی نزیکە لە جێهیشتی بارسا و مانچێستەر سیتی خەریکە بەتەواوی نێو ماڵی یانە کەتەلۆنییەکە تێکدەدات. رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتی هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی مێسی بگوازنەوە و ئامادەشن گرێبەستەکەی بشکێنن کە نرخەکەی 300 ملیۆن پاوەندە، بەڵام تەنیا یەک شت ماوە، ئەویش رازیبوونی مێسییە. سەن ئاماژە بەوەشدەکات کە مێسی ئێستا بە جددی بیر لەوە دەکاتەوە کە بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە زۆر تووڕەیە لە کارگێری یانەکە و سەرۆکەکەی. ئەو رۆژنامەیە بیرۆکەیەکی دیکەی مانچێستەر سیتی ئاشکراکردووە کە ساڵی داهاتوو مێسی بە خۆڕایی بچێتە یانە شینەکەی مانچێستەر، چونکە تاوەکو ئێستا لیۆ واژووی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ بارسا نەکردووە و ساڵی داهاتووش گرێبەستەکەی تەواو دەبێت، ئەگەر کێشەکان بەم شێوەیە بەردەوامبن، ئەوا رەنگە لیۆ گرێبەستەکە...

سەرۆكە عاڕەبەكەی مانچێستەر ستی لە نێوان مێسی و سانچێز یەكێكان هەڵدەبژێرێت!!!

صورة
به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌ دوو ئاراسته‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی و ئالێكسیس سانچێز خستۆته‌گه‌ڕ. رۆژنامه‌ی میره‌ری ئینگلیزی ئاشكرای كردووه‌ مانچێسته‌ر سیتی ئاماده‌یه‌ ئۆفه‌ره‌كه‌ی له‌پێناو ده‌ستخستنی سانچێز بۆ 70 ملیۆن پاوه‌ند به‌رز بكاته‌وه‌. به‌پێی سه‌رچاوه‌ به‌ریتانیه‌كه‌ گواردیۆلا ده‌یه‌وێت تا 31ـی ئه‌م مانگه كه‌ دواواده‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانه‌‌ هه‌ر چۆنێك بێت سانچێز بگوازێته‌وه‌ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئارسین ڤینگه‌ری به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه‌ چیللیه‌ ببێت، به‌ڵام سانچێز له‌ پێناو به‌شداریكردن له‌ چامپیۆنزلیگ ده‌یه‌وێت رووبكاته‌ مانچێسته‌ر سیتی. له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ شێخ مه‌نسوور زاید خاوه‌نی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ی بۆ شكاندنی گرێبه‌ستی مێسی راسپاردووه‌. به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، مێسی چاوه‌ڕوانی گۆڕانگاری له‌ ئیداره‌ و پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كات و له...

دۆرتمۆند ده‌رفه‌تێكی زێرینی خستۆته‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی بارسێلۆنا

صورة
بۆرووسیا دۆرتمۆند ده‌رفه‌تێكی زێرینی بۆ گفتووگۆكردن له‌ باره‌ی فرۆشتنی عوسمان دێمبلی خسته‌ به‌رده‌م یانه‌ی بارسێلۆنا. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 21 ئابی 2017، رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی و نزیك له‌ بارسا ئاشكرای كردووه‌، به‌رپرسانی دۆرتمۆند بڕیاریاندا بوو 27ـی ئه‌م مانگه‌ به‌فه‌رمی له‌ باره‌ی فرۆشتنی دێمبلی گفتووگۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بكه‌ن. به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، دۆرتمۆند ده‌یه‌وێت 27ـی ئه‌م مانگه‌ كۆتایی به‌ چاره‌نووسی دێمبلی بهێنێت و ئه‌گه‌ر له‌م رۆژه‌دا رێككه‌وتن رووینه‌دا، ئه‌وا یانه‌ ئه‌ڵمانیاییه‌كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ رۆژی دواتر كه‌ ده‌كاته‌ 28 مانگ ئاماده‌ نییه‌ ده‌ستبه‌رداری دێمبلی بێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خواكیم ڤاتسكێ‌ به‌رێوه‌به‌ری دۆرتمۆند له‌رێگه‌ی سكای سپۆرتی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ رازیبوونی خۆی بۆ فرۆشتنی دێمبلی نیشانداوه‌، ده‌شڵێت: هه‌رگیز ئێمه‌ نه‌مانگووتووه‌ به‌ كه‌متر‌ 150 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری دێمبڵی ببن.

ناڤاس دەبێتە قوربانی گواستنەوەی دیخیا!!!

صورة
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کاتی دەستبەرداربوونی لە کەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی یانەکەی راگەیاند و لە شوینی ئەو دەیڤید دیخیای گٶڵپارێزی یانەی مانچێستەریونایتد دەگوازێتەوە. بە گوێرەی هەواڵی دەیلی ئێکسپرێسی ئینگلیزی" فلۆرەنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید گرنگییەکی زۆر دەدات بە دەیڤید دیخیا و لە ساڵی 2015 دا لە گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە سەرکەووتوو نەبوو بەهۆی دواکەوتنی گرێبەستەکەی بۆیە جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئە یاریزانە دەستپێکردووەتەوە دەیەوێت بیگوازێتەوە" هەروەها لە هەواڵەکەشدا هاتووە یانەکەی ئیسپانیا زۆر نزیککەوتووەتەوە لە گواستنەوەی دیخیا و پێشکۆتایهاتنی بازاڕی گواستنەوە پێرێز دەیەوێت دەیڤد لە پێکهاتەکەیدا ببینێت.  لەلایەکی دیکەوە یانەی لۆس گالاکتیکۆس جارێ نایەوێت دەستبەردای گۆڵپاریزەکەی ببێت تاوەکو گواستنەوەی دیخییا یەکلایی دەبیتەوە. نوسەر / عبدالرحمن عبداللە 

ئاگاتان لە نیماڕە!!!

صورة
سه‌ركه‌وتنه‌كانى یانه‌ى پاریس سانجێرمان له‌ خولى فه‌ره‌نسى به‌رده‌وامه‌و له‌ گه‌ڕى سێیه‌مى خوله‌كه‌ش سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى تۆماركرد . پاریس سانجێرمان  ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر  تۆلۆز وه‌ستاییه‌وه‌و هاورێیانى نه‌یمار توانیان 6-2 سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن . له‌ یارییه‌كه‌ش نه‌یمار 2 گۆڵی کرد و گۆڵێکیشی دروستکرد و پاش سێ گه‌ڕ له‌ خولى فه‌ره‌نسى ئه‌و یاریزانه‌ خاوه‌نى 3 گۆڵ و 3 ئاسیسته‌.

ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و ئیسپانیا یاریی هه‌یه‌ !!!

صورة
ئه‌مڕۆ یانه‌ی ریال مه‌درید، پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و ئیسپانیا هه‌ڵمه‌تی به‌رگریكردنی له‌ نازناوی لالیگای ئیسپانیا ده‌ستپێده‌كات و له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا ده‌بێته‌وه‌. پێشبینیی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌ پێكهاته‌ی مه‌درید ده‌كرێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت گاریس به‌یڵ بگه‌ڕێته‌وه‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی. به‌یڵ له‌ لالیگا دواجار به‌شداریی كردبێت، له‌ 23ی نیسانی رابردوودا بوو له‌ یاریی كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا، كه‌ دواتر به‌ هۆی پێكانه‌وه‌ یاریگه‌ی جێهێشت و پێكانه‌كه‌ی تاوه‌كو یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ درێژه‌ی كێشا، كه‌ له‌وێشدا ته‌نیا له‌ دوا 13 خوله‌كدا به‌شداربوو. رۆژنامه‌ی ASی ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه‌، پێشبینیی ده‌كرێت به‌یڵی 28 ساڵان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌ریم بنزێما له‌ هێڵی هێرشبردندا یاریی بكه‌ن، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ به‌ هۆی سزاوه‌ به‌شداریی ناكات. هاوكات بڕیاره‌ كاسێمێرۆ و ئیسكۆ بگه‌ڕێنه‌وه‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی، دوای ئه‌وه‌ی له‌ یارییه‌كانی رابردوودا به‌ نۆره‌ یارییانكرد. به‌ گوێره‌ی زانیاریی رۆژنامه‌كه‌، ره‌نگه‌ ناچۆ له‌ شوێنی ڤاران...

بارسا ده‌سته‌واره‌ی چواره‌م بۆ كۆتینیۆ ئاماده‌ ده‌كات!!!

صورة
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئاشكرایكرد به‌رپرسانی یانه‌ی بارسێلۆنا سوورن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی فلیپی كۆتینیۆی ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی. به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول سێیه‌م ده‌سته‌واره‌ی بارسێلۆنای بۆ كڕینی كۆتینیۆ ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی بریتی بوو له‌ 125 ملیۆن یۆرۆ، به‌رپرسانی ئه‌و یانه‌یه‌ خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ ناده‌ن و سوورن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی كۆتینیۆ. مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت "بارسا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ده‌سته‌واره‌ی چواره‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی لیڤه‌رپوول بكات، كه‌ بێگومان بڕه‌ پاره‌كه‌ی زیاتر ده‌كات". پێشتر لیڤه‌رپوول 3 ده‌سته‌واره‌ی بارسێلۆنای بۆ كڕینی كۆتینیۆ ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، كه‌  نرخی یه‌كه‌میان 80 ملیۆن یۆرۆ بوو، نرخی دووه‌میشیان 100 ملیۆن یۆرۆ بوو، سێیه‌میشیان بریتی بوو له‌ 125 ملیۆن یۆرۆ". 

چاوەڕواننەکراو؛ مێسی چاودێری مانچێستەر سیتی دەکات

صورة
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چاودێری یانەی مانچێستەر سیتی دەکات و ئەو یانەیە ئینگلیزییەش دەیەوێت یاریزانەکە بە دەستەوارەیەکی مێژوویی بباتە ریزەکانی. بەپێی چەند هەواڵێکی مێدیای بەریتانیا، مانچێستەر سیتی ئامادەیی خۆی پێشانداوە 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مێسی بداتە بارسێلۆنا و مووچەکەشی لە هەفتەیەکدا 500 هەزار یۆرۆ دەبێت و یاریزانەکە دەبێتە گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ. بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دوای شکستەکەی بارسێلۆنایە بەرامبەر ریال مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا و بەپێی چەند سەرچاوەیەکیش شێخ مەنسوور سەرۆکی یانەی مانچێستەر سیتی رایگەیاندووە، بەمزووانە گەورەترین گرێبەستی مێژوو رادەگەیێنێت و هەموو جیهان دەهەژێنێت.  نوسەر / عبدالرحمن عبداللە 

بە وێنە / تەقینەوەكەی شاری بارسێلۆنا شەقامی وەرزشی هەژاند!!!

صورة
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ ئوتۆمبێلێك له‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرورستی چه‌ندان هاوڵاتی سیڤیلی بارسێلۆنا ده‌شێلێت و به‌ چه‌كیش هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك و 13 كه‌س ده‌كوژرێت و زیاتر له‌ 80 كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن. دوای ئه‌م رووداوه‌، تا دێت هاوخه‌می له‌‌ سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ قوربانیانی بارسێلۆنا زیاد ده‌بێت.  كریستیانۆ په‌یامی نارد كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید كه‌ له‌ یاریی چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و بۆ 5 یاری سڕ كرا، به‌ڵام دوای هێرشه‌ تیرورستییه‌كه‌ی شاری بارسێلۆنا، كریستیانۆ به روحی وه‌رزشی په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ قوربانیانی شاری بارسێلۆنا نارد و له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی: رووداوه‌ تیرورستییه‌كه‌ی شاری بارسێلۆنا ئازاریدام و سه‌لامه‌تی و هاوخه‌می خۆم بۆ هاوڕێیان و خانه‌واده‌كان ده‌خوازم. مێسی هاته‌ ده‌نگ لیۆنێل مێسی كه‌ زیاتر له‌ 15 ساڵه‌ له‌ شاری بارسێلۆنا نیشته‌جێیه‌، دوای كرده‌وه‌ تیرورستیییه‌كه‌، پرسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی قوربانیانی رووداوه‌ تیرورستییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو شار...

مێسی لە سوپەر کلاسیکۆ جنێوی بە دایکی رامۆس داوە

صورة
مێسی جنێوی بە دایکی سێرخیۆ رامۆس داوە. رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لە یاریی کلاسیکۆی جامی سوپەری ئیسپانیا کە ریال مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بارسێلۆنای بردەوە، دوای ئەوەی لە خولەکی 62 رامۆس تۆپەکەی بە مێسی نەدا، لیۆ بە رامۆسی گوتووە 'کوڕی لەشفرۆش'. بارسێلۆنا لە ماوەی چوار رۆژ دوو جار بە ریال مەدرید دۆڕا و لەوەتەی 2011 بۆیەکەمجار بارسێلۆنا نەیتوانی لە کلاسیکۆ گۆڵ تۆمار بکات، کە 25 یاری بوو ئەمە رووی نەدابوو.

مۆندۆ پێكهاتە جیاوازەكەی بارسێلۆنا بۆ یاری ئەمشەو ئاشكرا دەكات !!!

صورة
سەیری پێكهاتەی هەردوو یانە بكە گۆڕانكاری زۆر لە پێكهاتەكە كراوە

میسی ئەمشەو بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید مەترسیدارترینە

صورة
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ڕایگەیاند كە ئەمشەو مێسی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید مەترسیدارترین یاریزانی بارسێلۆنەیە لە یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ  ڕۆژنامەكە ئاشكرای دەكات مێسی هەمیشە زۆرترین گۆڵی لە بەرنابیۆ كردوە كۆتا یاریش لەو یاریگایە لە خولی ئیسپانیا بوو توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات گۆڵێكیش لە چركەكانی كۆتایی دا تۆماری كرد  بە پێی ڕۆژنامەكە هاندەرانی بارسێلۆنا جارێكی تر هیواخوازن ئەمشەو مێسی جارێكی تر یانەكە ڕزگاربكات نازناوەكە بەدەست بهێنیت!! نوسەر / عبدالرحمن عبداللە