نهێنییەک ئاشکرابوو.. نێیمار دەیویست مێسی دەربکرێت!!!
نوسەر / عبدالرحمن عبداللە
تائێستا رۆیشتنی نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی لە ریزەکانی یانەی بەرشلۆنەو چوونی بۆ یانەی پاریس سانجێرمان دەنگۆی جۆراوجۆری لێدەکەوێتەوە، لە نوێترین هەواڵدا تەلەفزیۆنێکی فەرەنسی چەند نهێنییەک ئاشکرادەکات.
کەناڵی "تیلی فوت"ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە یەکێک لەو هۆکارانەی نێیمار ریزەکانی بەرشلۆنەی جێهێشتووە مانەوەی لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی بووە لە ریزەکانی ئەو یانە ئیسپانییەدا، چونکە نینیۆ دەیویست تەنها خۆی ئەستێرەی یەکەمی بلاوگرانا بێت.
بەگوێرەی هەواڵی ئەو کەناڵە فەرەنسییە، لە ساڵی 2013دا کاتێک ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بۆند لەگەڵ نێیماردا دەکەن مەرجی ئەوەی دەخەنە بەردەست مێسی دەفرۆشن و ئەو دەبێتە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە، بە هەموو شێوەیەک پشتگیری دەکەن و هەوڵی ئەوەی بۆ دەدەن خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بباتەوە، بەڵام هیچ یەکێک لەو بەڵێنانە نابەنە سەر.
وەک باسی لێوەکردووە بەڵێنی ئەوەی پێدەدەن نێیمار دەکەنە گۆڵکاری مێژوویی یانەی بەرشلۆنە، هەربۆیە نێیمار چوار ساڵ چاوەڕی دەکات، بەڵام نەک مێسی نافرۆشن، بەڵكو وەک ئەستێرەی یەکەمی یانەکە بەردەوامی دەبێت.
دوای ئەوەی وەرزی ئەمساڵ مێسی بۆندی یانە کەتەلۆنییەکە نوێ دەکاتەوە، نێیمار هێندەی تر بێهیوا دەبێت لە بوون بە ئەستێرەی یەکەمی بەرشلۆنەو هەربۆیە بڕیاری رۆیشتن بۆ پاریس سانجێرمان دەدات، بەگوێرەی کەناڵی تیلی فوت.
بەبڕی 222 ملیۆن یۆرۆ لە پای هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی ئەو هێرشبەرە بەرازیلییە روو لە یانەکەی شاری پاریس دەکات.

تعليقات
إرسال تعليق