كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!


کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و باشترین یاریزانی جیهان پەیوەندی بەراهێنانەکانی یانەی ریاڵ مەدرید کردەوە.

رۆناڵدۆ دوای بەشداریکردنی لەهەردوو یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر دورگەکانی فارۆ و هەنگاریا و بەدەستهێنانی دوو سەرکەوتن و تۆمارکردنی سێ گۆڵ لەو دوو یارییەدا، ئەمرۆ سێشەممە بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کردەوە.

رۆناڵدۆ هەرچەندە لەیاری شەممەی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر لیڤانتی بەشداری ناکات، بەڵام ئەمرۆ گەڕایەوە یانەکەی و دوای ئەنجامدانی راهێنان لەهۆڵی وەرزشی یانەکەی ، دواتر لەگەڵ ئەنتۆنیۆ بینتۆسی راهێنەری توانای جەستەیی مێرەنگی لەسەر چیمەن راهێنانی ئەنجامدا.

رۆناڵدۆ لە بەهۆی پاڵنانی بەداوەری یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە لە جامی سوپەری ئیسپانیادا، بۆ ماوەی پێنج یاری راگیرا.

چاوەڕوان دەکرێت رۆناڵدۆ رۆژی 13ی مانگ و لەیاری ریاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی ئەپۆێل نیقۆسیا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگدا بەشداری بکات.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟