المشاركات

عرض المشاركات من سبتمبر, 2017

بە ڤیدیۆ/ نیمار لە پاریس سانجێرمان دۆخی خراپە!!!

صورة
هەواڵی وەرزشی  :: Sportnewskurde نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان کێشەی لەگەڵ ئیدینسۆن کاڤانی یاریزانی ئەو یانەیە هەیە لەسەر جێبەجێکردنی لێدانەکان. نەیمار دەیەوێت وەکوو بەرشەلۆنە بەشێکی گرنگی لێدانەکانی وەکوو سزاو ڕاستەوخۆی بەرکەوێت، بەڵام کاڤانی بۆخۆی دەبات. لە ماوەی ڕابردوودا ئۆنای ئیمری ڕاهینەری پاریس سانجێرمان وتبوی، لێدانی یەکەمی سزا بۆ کاڤانییەو دووەم بۆ نەیمارە. لە یارییەکاندا بە ئاشکرا پەیوەندی خراپی نێوان کاڤانی و نەیمار دیارە ، کاڤانی بەردەوام دەیەوێت لێدانەکان جێبەجێ بکات، نەیماریش بە هەمان شێوە.  سەیری ڤیدیۆیەكە بكەو كۆمێنتی خۆت بڵێ

پاریس سانت جێرمان بەتەمایی یەكێكی ترە لە بەرشەلۆنە !!!

صورة
ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی پاریس سانت جێرمان دەیەوێت کادرێکی یانەی بەرشەلۆنە بەرێتە ڕیزەکانییەوە، دوای ئەوەی نەیماری لەو یانەیە کڕیەوە. ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، پاریس سانجێرمان هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ کادرێکی ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەدا بکات بەناوی ڕۆسێل ستۆپۆرد. ستۆپۆرد لەسەر ئینتەرنێت کاری بازرگانی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەکات و وەکوو ڕۆژنامەی سپۆرت باسی دەکات پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئەو فەرمانبەرەی بەرشەلۆنە لە ماوەی داهاتوودا بباتە ڕیزەکانییەوە.

تەواوی گۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڤاڵڤیردی !!

صورة
{ کۆگرەی ڕۆژنامەوانی ڤالڤێردی } ـ ڕوو بە ڕوو بونەوەیەکی زەحمەت بوو تاکو چوینە ناوگێمی دووەم هەروەها یاریگا کەش یارمەتی دەر نەبوو بەهۆی ووشکی و خراپیەوە ـ گۆلەکەی دینیس ژیانی بۆ گەڕاندینەوە یاریزانەکان سەلماندیان لەکاتی ئاوا چۆن هەلسو کەوت دەکەن ـ گۆلەکانی دینیس و پاولینیۆ متمانەیان پێ دەبەخشێت و مەعنەویات یان بەرز دەکاتەوە بەلام گەڕانەوە بۆ یاریەکە متمانەی زۆرتری بە یانەکە بەخشی ـ هیوادارم پێکانەکەی دێمبلی قورس نەبێت و بەزوترین کات بگەڕێتەوە ـ ئێمە پێشانماندا ئێستا یانەیەکی بەهێزمان هەیە و دەتوانین بگەڕێینەوە وەهەندێک یاریزانمان هەیە هەمیشە چارەسەرکەرن ـ دینیس و پاولینیۆ زۆر ئارەزووی چونە نێوو هێلی سزایان هەیە هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە هەلی گۆلکردنیان بۆ ڕەخسا

ڤیدیۆیی گۆڵەكانی یاری نێوان بارسێلۆنە و خیتاڤی بەدەنگی ڕەئوف بە كوالێتی فول ئێج دی

صورة

خشتەی گرینگترین یاریەكانی ئەمڕۆی شەمە...

صورة
یاره‌كان كاتژمێر جۆری خول لیڤانتی × ڤالنسیا 02:00 نیوه‌رۆ خولی ئیسپانی خیتافی × به‌ره‌شلۆنه‌ 05:15 عه‌سر خولی ئیسپانی لايبزيگ × بوروسيا مونشنغلادباخ 07:30 ئێواره‌ خولی ئه‌لمانی ئه‌تلاتیكۆ مه‌درید × مالاگا 09:45 شه‌و خولی ئیسپانی سوپاس بۆ ڵایك و كۆمێنتی تۆ بۆ پەیچی هەواڵی وەرزشی   یاره‌كان كاتژمێر جۆری خول كریستال پالاس × ساوثهامتون 02:30 نیوه‌رۆ خولی ئینگلیزی لیڤه‌رپوول × بيرنلي 05:00 عه‌سر خولی ئینگلیزی توتنهام هوتسبير × سوانزی سیتی 07:30 ئێواره‌ خولی ئینگلیزی رۆما × هيلاس ڤيرونا 09:45 شه‌و خولی ئیتالیا سوپاس بۆ ڵایك و كۆمێنتی تۆ بۆ پەیچی هەواڵی وەرزشی @Sportnewskurde یاریه‌كان كاتژمێر جۆری خول ئه‌نته‌رمیلان × كرۆتۆنی 04:00 عه‌سر خولی ئیتالیا

ئایا تەمەنی تۆپی پێ بەم پلەیە کورتە باشترینی مێژووی بۆ دیاری بکرێت ؟؟!!

صورة
ئایا تەمەنی تۆپی پێ بەم پلەیە کورتە باشترینی مێژووی بۆ دیاری بکرێت ؟ ئایا تۆپی پێ کورت کراوەی یەک شوێنی یاری کردنە کە ھێرش بەرە تاکو ھێرشبەران بە باشترینی مێژوو ناوزەند بکرێن ؟؟؟ ئاشکرایە ھەر تیپێک لە نێو یاریگا لە یانزە یاریزان پێک ھاتون ھەر یاریزانێکیش شوێنی تایبەتی یاری کردنی خۆی ھەیە بە تێپەر بونی سەردەمەکان یاساکانی تۆپی پێ و شێوازی یاریکردن و تەکنیک و تەکتیکی تۆپێ بەرەو پێش چونی بە خۆیەوە بینیوە  لە ھەر سەردەمێکیش ئەستێرەی نوێ سەری ھەڵداوە کە باشترینی سەردەمی خۆیان بونە لە گۆڵپارێزان :- ھەندێ کەس باشترینی مێژوو دیاری دەکات تەمەنی تۆپی پێ بچوک دەکاتەوە چەندەھا گۆڵپارێزی ئاست نایابی مێژوویمان ھەیە کە ھەریەکەو باشترینی سەردەمی خۆی بوە یان ھی یانەکەی و خولەکەی بوە بۆ نمونە ( لیف یاشین ، جۆردۆن بانکس،سیب مایەر،فابیان بارتێز ، تەفەرێل ، جیانلوکا بالیوکا، ئۆلێڤەر کان ،پیتەر شمایکل ، ڤاندیر سار ، کاسیاس ، بوفۆن، ئۆبلاک، پیتەر چیک ....ھتد) لای ھەندێ کەس بوفون باشترینی مێژووە لای ھەندێکی تر لیف یاشین لای ھەندێکی تر فلان  ـ فلان ـ فلان تا دوای باشە پرسیارت لە خۆت کرد...

بەڤیدیۆ / سیارە نوێیەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ببینە!! شۆكت دەكات

صورة

پەیچی هەواڵی وەرزشی پێویستی بە چەند ئادمینێكی چالاكە !!!!

صورة
پەیچی هەواڵی وەرزشی پێویستی بە چەند ئادمینێكی چالاكە !!!! ئەم بوارانە بزانێت...! ١- ئادمینێكی چالاك بێت ٢- بتوانێت ڵایڤی یاریەكان بكات ٣- پۆستەكانی دژی هیچ یانەیەك نەبێت ٤- نابێت سوكایەتی بە هیچ یانەیەك بكات ٥- نابێت وێنەكانی لۆگۆی هیچ یانەیەكی پێوە بێت ٦- نابێت ڕێكلامم بۆ هیچ ئەكاونتێك و پەیچ و پۆستێك بكات ئەگەر ئەم ڕێنمایانەی سەرەوە دەزانیت نامە بۆ پەیچ بنێرە زۆر سوپاس 

ڤیدیۆ؛ دایکی یاریزانێک بە گریانەوە دێتە نێو یاریگە!!!

صورة
ڤیدیۆ؛ دایکی یاریزانێک بە گریانەوە دێتە نێو یاریگە دوای ئەوەی یاریزانێک لە ناو یاریگەدا قاچی دەشکێت دایکی یاریزانەکە بە گریانەوە دێتە نێو یاریگە و  ئەمەش بووە جێی سەرنجی هاندەران و میدیاکان. لە خولی نێوخۆیی پاراگوای لە یاری نێوان یانەی جێنەراڵ دیاز و ئاتلێتیکۆ ناسیۆناڵ، ریچارد پێریتۆ یاریزانی یانەی جێنەرال دیاز لەلایەن گۆڵپاریزەوە تووشی پێاکان دەبێت بەمەش ترس دەخاتە دڵی هاندەرانەوە. یاریزانە 20 ساڵییەکە کاتێک دەکەوێتە زەوی بەهۆی شکانی قاچییەوە ناتوانێت هەستێتەوە و بەهۆیەشەوە دایکی بە گریانەوە  دێتەو نێو یاریگە و ئەم هەڵوێستەی دایکی یاریزانەکەش دەبێتە جێی سەرنجی هاندەران و میدیاکان . 

درێسەكەی نیمار كێشەی بۆ پاریس دروست كرد!!بزنە بۆ؟؟

صورة
ناسڕ خلێلفیی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان ژمارەیەکی سەرسوڕهێنەر ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت درێسەکەی نێیمار کێشەی بۆ دروست کردوون. لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانیدا خلێفیی وتویەتی " لەگەڵ خاوەنی تۆڕی کەناڵەکانی گلۆبۆی بەرازیلی قسەم کرد، پرسیاری لێکردم کە ئایا دەزانم چەند کەس بینەری ئاهەنگی ناساندنی نێیمار بوون لە یاریگای باخچەی شازادەکان". وتوشیەتی " من وتم 5 ملیۆن، دواتر وتم 10 ملیۆن، دواتر ئەو پێی راگەیاندم 85 ملیۆن بەرازیلی بینەری ئاهەنگەکە بوون". سەرۆکە قەتەرییەکەی پاریس سان جێرمان ئاشکراشیکردووە " ئێستا کێشەیەکی گەورەمان هەیەو دەبێت چارەسەری بکەین، ئەویش ئەوەیە ژمارەی پێویستمان لەدرێسی تایبەت بە نێیمارمان نییە، من لە ئەمەریکا بووم، درێسی نێیمار لەهەموو شوێنێک بوو، لە ئاسیا و ئەمەریکای لاتین و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەهەمان شێوەیە، هەر بۆیە دەبێت ژمارەیەکی زۆر لە درێسی نێیمار بخەینە بازاڕەکانەوە". جێی بیرخستنەوەیە هاوینی ئەمساڵ یانەی پاریس سان جێرمان بەرامبەر بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ بۆندەکەی نێیماری لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە گواستەو...

لەپێناو بەرشەلۆنە کۆتینیۆ بەشداری چامپیۆنز لیگ ناکات!!!

صورة
لەپێناو بەرشەلۆنە کۆتینیۆ بەشداری چامپیۆنز لیگ ناکات  کۆتینیۆ سورە لەسەر ئەوەى لە گواستنەوەکانی زستانەدا پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات و بڕیاریداوە لە چامپیۆنز لیگ یاریی نەکات. رۆژنامەى سپۆرت لە چەند سەرچاوەیەکی نزیکی کۆتینیۆوە بڵاوی کردۆتەوە کە یاریزانی ناوبراو دەیەوێت لە یارییەکەى لیڤەرپوڵ بەرامبەر سیڤیلیە لە چامپیۆنز لیگ یاریی نەکات. ئەو رۆژنامەیە تەئکیدی کردۆتەوە کە خواستی کۆتینیۆ پەیوەندی کردن بوە بە بەرشەلۆنەوە بەڵام ئیدارەى لیڤەرپوڵ شکستی بە گرێبەستەکە هێناوە. رۆژنامەى سپۆرت باسی لەوە کردوە کە کۆتینیۆ بڕیاریداوە لە یاریەکەى ئەم هەفتەیەى لیڤەرپوڵ لە چامپیۆنز لیگ کە بەرامبەر سیڤیلیە دەبێت بەشداری نەکات بۆ ئەوەى لە زستانی داهاتوو بتوانێت لە چامپیۆنز لیگ یاریی بۆ بەرشەلۆنە بکات. یانەى بەرشەلۆنە بە درێژایی گواستنەوەکانی هاوینە هەوڵی کرینی کۆتینیۆی دا بەڵام یانەى لیڤەرپوڵ رەتیدەکردەوە دەستبەرداری ببێت.

بەشێکی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی ڤالڤێردی !!! گۆڕانكاریەكی سەیر!!

صورة
بەشێکی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی ڤالڤێردی :- بە لایکێکیش بێت ڕێز لە ماندووبونمان بگرن ـ ئێمە دەزانین یۆڤانتۆس یانەیەکی گەورەیە ، بۆیە دەبێت بە پلانێکی باشەوە یاریان بەرامبەر بکەین ـ یۆڤانتۆس تەنها دیبالای نییە ، بەڵکو سەرجەم یاریزانەکانی بەهێزن ـ ئامانجمان تەنها 3 خاڵی یاریەکە و تۆڵەکردنەوەی وەرزی پێشووە ـ ئەم وەرزە بەشێوەیەکی باش دەستمان پێکردووە و سەرجەم یاریەکانی داهاتووش بۆ ئێمە گرینگن ـ بەرامبەر یۆڤانتۆس بەشێوەی هێرشبەری یاری دەکەین نەک بەرگری ـ دیمبیلی باشترین گرێبەستی ئەم وەرزەمان بوو و دڵنیام سودێکی زۆری بۆ ئێمە دەبێت ، لە یاریەکەی سبەی بە سەرەکی یاری پێ دەکەم ـ ئێمە ڕێز لە هەموو یانەکان دەگرین ، لە کۆمەڵەکەی ئێمەش یۆڤانتۆس ڕکابەریمان دەکات لەسەر پلەی یەکەم

بزانە بارشلۆنە لە هاورینی داهاتوو دەیەویت کی بگوازیتەوە؟؟!!!

صورة
بزانە بارشلۆنە لە هاورینی داهاتوو دەیەویت کی بگوازیتەوە؟؟؟ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پلانی گواستنەوەی ئیدین هازارد، یاریزانی یانەی چێڵسیی لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا داناوە و دەیەوێت یاریزانەکە بباتە ریزەکانی. ماڵپەری دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی رایگەیاندووە، بارسێلۆنا پلانی داناوە هازارد بۆ جێگرتنەوەی نەیمار داسیلڤا لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا بباتە ریزەکانی. ماڵپەرەکە ئاماژەی بۆ گرنگیپێدانی ریال مەدرید بەو یاریزانە کردووە، بەڵام بەرپرسانی بارسێلۆنا دەیانەوێت ئەو یاریزانە رازیبکە رووبکاتە یانە کەتەلۆنییەکە بەتایبەت کە دەرفەتی زۆری یاریکردنی دەبێت لەگەڵ مێسی و سوارێز. پێدەچێت بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە 120 ملیۆن یۆرۆ خەرجبکات و سێرجی رۆبێرتۆش بەشێک بێت لەو گرێبەستە بۆ ئەوەی بەرپرسانی یانەی چێڵسی رازیبن دەستبەرداری یاریزانەکە ببن. سەرچاوە ئیسپانییەکە راشیگەیاندووە، ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی بڕیاریی کۆتایی لەبارەی داهاتووی ئەو یاریزانە بۆ دەستەی کارگێری یانەکە بەجێهێشتووە. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پارەكانی چۆن خەرج دەكات!!

صورة
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پارەكانی چۆن خەرج كردوە !!! تەواوی ڤیدیۆیەكە ⬇️

شتیگن ؛بۆشکاندنی ڕیکۆردەکەی براڤۆ پێویستە چیبکات !!! بیكەوە و هەموو زانیاریی بزانە

صورة
شتیگن  ؛بۆشکاندنی ڕیکۆردەکەی براڤۆ  پێویستە چیبکات  ؛  تێرشتیگن دوای ئەوەی کە سێ یارییە هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە پێویستە بۆشکاندنی ڕیکۆردەکەی براڤۆ کە 755خولەکە گۆڵەکەی بەخاوێنی ڕابگرێت .ڕیکۆردەکەی براڤۆ لەوەرزی 2014ــ15بوو تێرشتیگن ؛ ئەرکێکی زۆر قورسی لەسەر شانە ئەگەر بتوانێت ئەنجامی بدات  چونکە دەبێت بەرامبەر    یانەکانی ((ئیبارـ خیتافی ـ ئەتلەتیکۆـ لاس پاڵماس  ـ جیرۆنا ـ هەروەها 35خولەکیش بەرامبەر مەلەگا گۆڵەکەی بەخاوێنی ڕابگرێت   کەس متمانەی بە شتیگن هەیە

پێرێز بە دزی زێدانەوە یاریزانەکانی دەفرۆشێت!!!

صورة
ھەریەک لە گاریس بەیڵ و کەریم بن زیما بە تایبەت لەم وەرزەدا ھەموانی توشی نیگەرانی کردووە  بە تایبەت ھاندەرانی ریاڵ مەدرید ، بەڵام تەنھا کەس کە پشتیوانی لەو ٢ یاریزانە دەکات زەینەدین زێدانی راھێنەرە ، ئەنجامەباشەکانی زێدان لە ماوەی ٢ وەرزدا لەگەڵ ریاڵ پێرێز دەست بەستراو کردووە و نایەوێت ئەو راھێنەرە نیگەران بکات ، بەڵام وەک دەڵێن سەبریش کاتی خۆی ھەیە ، پێرێز دەیەوێت بە نھێنی گاریس بەیڵ بە مانچستەر یونایتد بفرۆشێت و بۆ ئەو مەبەستەش قسەی لەگەڵ مۆرینیۆ کردووە و یانەی مانچستەریش ئامادەیە بڕی ٩١ ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە شاھانەکە ،  مارکا نوسیویەتی کە گاریس بەیڵ و بن زیما ئەگەر لە میرکاتۆی زستانە نەفرۆشرێن ئەوا ھیچ شکی تیانییە لە میرکاتۆی  ھاوینە لە ریاڵ مەدرید نامێنن ، مارکا نوسیویەتی ئەگەر ریاڵ بتوانێت لە میرکاتۆی زستانە ھێرش بەرێکی باش بدۆزێتەوە  ئەوا کۆتایی بە ئەرکی بەیڵ و بن زیما دەھێنێت و ئەو کارەش بە نھێنی و بە بێ ئاگاداری زێدان دەکرێت!!!

هەواڵێكی ناخۆش بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لەسەر كارتە سورەكەی مارسیلۆ !!!

صورة
دوای ئەوەی مارسێلۆی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید لە خولەکی ٨٩ لە یاری لیڤانتی کارتی سووری وەرگرتوو کرایە دەرەوە، ئەمەش بەهۆی  هەڵسوکەوتێکی دوور لە گیانی وەرزشی، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی هەواڵێکی ناخۆش لەسەر ئەو یاریزانە بڵاو دەکاتەوەو ئاشکرای دەکات کە لەوانەیە سێ  یاری رابگیرێت. ئاس بڵاوی کردۆتەوە بەهۆی ئەوەی مارسێلۆ بە بێ تۆپ لەو یاریزانەی یانەی لیڤانتی داوە ئەگەری سزادانی بۆ ٤ یاری هەیە، کە ئەمەش گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ ریاڵ مەدرید و کە هێشتا سزاکەی رۆناڵدۆ کۆتایی نەهاتووە، مارسێلۆشی لە دەستدا.

بەڤیدیۆ؛ گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی لە مردن گەڕایەوە!!!

صورة
لە یاریی نێوان هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول رووداوێکی مەترسیدار و چاوەڕواننەکراو روویدا و ئیدێرسۆن مۆرایێس گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی تووشی پێکانێکی مەترسیدار بوو. لە خولەکی 36ی یارییەکە سادیۆ مانێ، یاریزانی لیڤەرپوول لە هێرشێکدا بەتووندی خۆی کێشا بە گۆڵپارێزەکەدا و بەو هۆیەوە مۆرایێس تووشی پێکانێکی مەترسیدار بوو و بەپەلە لە یاریگە بردرایە دەرەوە بۆ چارەسەرکردنی پێکانەکەی و سادیۆ مانێش بەکارتی سوور کرایە دەرەوە. یارییەکەش وێنەیەکی ئیدێرسۆن مۆرایێس بڵاوکراوەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت کەو ئەو گۆڵپارێزە سەلامەتە و لە روومەتیدا ئازاری پێگەیشتووە.

زێدان: خولی ئیسپانی بەبێ بەرشلۆنە نابینم!!!!

صورة
زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر یانەی لیڤانتی کرد. زیزۆ لەدەسپێکی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند چەندین یاریزانێکی تیمەکەی یاریزانی هەڵبژاردەکانیانن، هەواڵە خۆشەکەش ئەوەیە پێکانی زۆریان نییە . وتیشی تەنیا سیبایۆس پێکانێکی سوکی هەیە و هەمووان لەدۆخێکی باشدان. "بەبەردەوامی لەتواناماندایە ئەندامانی تیپەکە باشتر و بەرەو پێشتر ببەین، ئێمە یاریزانی تەمەن بچوکمان هەیە، لەداهاتووشدا زیاترمان دەبێت، سەرۆکیش لەسەر ئەو داهاتووە قسەی کردووە" زێدان لەبەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وای ووت. لەبەشێکی تری کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە و لەبارەی ئاستی ئەسێنسیۆوە زێدان وتی " من بەئاستی ئەسێنسیۆ توشی سەرسوڕمان نەبووم، ئەوەی پێشکەشی دەکات کارێکی نایابە، ئەو یاریزانێکی چاکە و لەهەمان کاتیشدا دەمانەوێت هێمن بێت، نامانەوێت پەستانی زۆری لەسەر دروست بکەین، ئەو بەشێوەیەکی گەورە بەرەو پێش دەچێت، لەگەڵیدا لەخۆبورد و پشوو درێژیشە". لەکۆتاییداو لەوەڵامی پرسیاری ئەگەری دەرچوونی بەرشلۆنە لە لالیگا زێدان وتی "...

بۆسکێتس: تەمەننا دەکەم بەرشلۆنە وەک ئیسپانیا بێت!! بزانە بۆچی؟؟

صورة
سێرجیۆ بۆسکێتسی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا تەمەننای ئەوە دەکات ئاستی یانەکەی وەک ماتادۆرەکانی لێبێت. لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بۆسکێتس وتوویەتی "هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرانبەر هەڵبژادرەی ئیتاڵیا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و نموونەیی بوو، هیوادارم ریزەکانی بەرشلۆنەش بەو شێوازی یاریکردنە بەردەوامی بە کێبڕکێکان بدەن". لە بەشێکی قسەکانیدا ناوبراو باسی لەوە کردووە کە ئێستا ئیسپانیا بیرۆکەیەکی یاریی بە کۆمەڵی گەڵاڵە کردووە کلیلی سەرکەوتنەکانیەتی، متمانەم بە یانەی بەرشلۆنەش هەیە کە خاوەنی کۆمەڵێك یاریزانی ئاستبەرزەو دەتوانێت بە هەمان شێوازی لارۆخا یاریی بکات. لەکۆتایی قسەکانیدا بۆسکێتس ستایشی تواناکانی پاولینیۆی بەرازیلی و یاریزانی نوێی یانەکەیانی کرد و رایگەیاند دەتوانێت بەدرێسی یانە کەتولۆنییەکەوە کاری زۆر گەورە بکات، چونکە یاریزانێکی زۆر لێهاتووە.

مارسیلۆ باسى کاتى پەیوەندیکردنى بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات!!!

صورة
مارسیلۆ ئاشکرایکردووە، کاتتێک یەکەم جار سەفەرمى بۆ مەدرید کردووە وایزانیوە بۆ گفتوگۆکردنە، بەڵام ریاڵ مەدرید بە راگەیاندنەکانى ناساندووە. مارسیلۆى بەڕازیلى بەرگریکارى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى ئاشکرایکردووە، کاتێک بۆ یەکەم جار گەیشتووەتە مەدرید بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى یانە مەدریدیەکە و گفتوگۆکردن لەسەر گرێبەستەکەى نێوانیان، بینیویەتى گرێبەستەکەى بە لۆگۆى یانەکەوە ئامادەیە و دواتر کارى ئیمزاکردنەکە بەخێرایى ئەنجامدراوە. مارسیلۆ ئاماژە بەوە دەکات، یەکێک پەیوەندى پێوە کردووە و پێى وتووە ئارەزوو دەکەیت لە ریاڵ مەدریددا یارى بکەیت، ئەویش وتویەتى بەڵێ، دواتر خۆى بینیوەتەوە سەفەر بۆ مەدرید دەکات و دەڵێت "سوێند دەخۆم وامزانى بۆ گفتوگۆکردنە، بەڵام دواتر برامە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ و هەمان رۆژ وەک یاریزانى ریاڵ مەدرید بە راگەیاندنەکان ناسێندرام، کە هیچ بیرۆکەیەکم لەو بارەیەوە نەبوو، تەنانەت خێزانەکەم لە بەڕازیل بڕوایان نەکردبوو کە هەواڵەکەیان لە گلۆبۆ سپۆرت بینیبوو". مارسیلۆى ٢٩ ساڵ لە ٢٠٠٧دا و لە تەمەنى ١٦ ساڵیدا پەیوەندى بە ریاڵ مەدریدەوە کرد و لە ئێستادا یەکێکە ...

جوانترین 100 گۆڵ لە مێژووی تۆپی پێ !!! تا ئێستا نەت بینوە..

صورة
جوانترین ١٠٠گۆڵ لە مێژووی تۆپی پێ تا ئێستا ئەم گۆڵانەت نەبینوە!!!! سەیری ڤیدیۆیەكە بكەو كۆمێنتی خۆت بڵێ....

هەڵبژاردەی کیشوەرەکان چۆن دەگەنە مۆندیالی 2018 ی روسیا؟! سەیر بكە زیاتر بزانە..

صورة
نوسەر مەسڕور     هەڵبژاردەی کیشوەرەکان چۆن دەگەنە مۆندیالی 2018 ی روسیا؟ 32 هەڵبژاردە بۆ مۆندیالی 2018 سەردەکەون، روسیا لەبەرئەوەى میوانداری پاڵەوانێتیەکە دەکات راستەوخۆ سەرکەوتوە بێ پاڵاوتن، ماوەتەوە 31 هەڵبژاردە، ئەڵمانیا کە پاڵەوانی مۆندیالی 2014 بوو وەک ساڵانی رابردوو راستەوخۆ سەرناکەوێت و پێویستە پاڵاوتن بکات کیشوەری ئەوروپا: 13 کورسی هەیە ، هەڵبژاردەکان بەسەر نۆ کۆمەڵەدا دابەشکراون، پاڵەوانی کۆمەڵەکان راستەوخۆ سەردەکەون، لەنێوان دووەمەکانیش هەشت باشترین دووەم دیاریدەکرێت، ئەو هەشت تیپە روبەروی یەک دەبنەوەو چواریان سەردەکەون نۆی پاڵەوانی کۆمەڵەکان و چواری دووەمەکانیش ئەوە 13 کورسی ئەوروپا کیشوەری ئاسیا: چوار کورسی و نیوی هەیە ، ئێستا بەسەر دوو کۆمەڵە دابەشکراون ، یەکەم و دووەم راستەوخۆ سەردەکەون ، سێیەمی کۆمەڵەى یەکەم و سێیەمی کۆمەڵەى دووەم روبەروی یەک دەبنەوە، یەکێکیان دەمێنێتەوە ئەویش بەرامبەر پاشکۆی ئەمەریکاى باکورو و کاریبی یاریی دەکات کیشوەری ئەمەریکاى لاتین: چوار کورسی و نیوی هەیە، 10 هەڵبژاردەن، یەکەم تا چوارەم راستەوخۆ سەردەکەوێت، پێنجەم بەرامب...

هەواڵێكی جەرگ بڕ بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید !!! شۆۆۆك دەبیت..

صورة
نوسەر / ڕەیان كەركوكی ئەگەر هەیە رۆناڵدۆ 15 ساڵ زیندانی بکرێت سەرچاوەیەکی رۆژنامەڤانی ئیسپانیا رایگەیاندووە، بەهۆی نەدانی باجەوە و ئەو کەیسەی لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدە ئەگەر هەیە ئەو یاریزانە بە تووندی سزا بدرێت.  رادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانی رایگەیاندووە، رۆناڵدۆ تاوەکو ئێستا لەگەڵ داواکاری گشتی ئیسپانیا لەسەر یەکلاییکردنەوەی کەیسی نەدانی 14.7 ملیۆن یۆرۆ وەک باج نەگەیشتووەتە چارەسەر.  سەرچاوەکە رایگەیاندووە، ئەگەر هەیە بەو هۆیەوە رۆناڵدۆ بە 75 ملیۆن یۆرۆ سزابدرێت و 15 ساڵیش زیندانی کردن بەسەردا بسەپێندرێت، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ داواکاری گشتی ئیسپانیا نەگاتە چارەسەرێکی یەکلاییەکەرەوە.  هەروەها ئەوەش راگەیاندراوە کە دادگای ئیسپانیا بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە کەیسەکە داوایکردووە خۆرخی مێندێز و دوو راوێژکارەکەی ئەو یاریزانە پۆرتوگالییەکە ئامادەی داداگا ببن.  کادینا کۆپی راشیگەیاندووە، ئەگەر رۆناڵدۆ بگاتە چارەسەرێکی گونجاویش پێدەچێت سزای دارایی ئەو یاریزانە بۆ 28 ملیۆن یۆرۆ کەمبکرێتەوە. 

وێنە.. ژەمێک خواردن لە ڕێستۆرانتەکەی میسی تەنها 14.5 یۆرۆی تێدەچێت!!

صورة
ژەمێک خواردن لە ڕێستۆرانتەکەی میسی لەبەرشەلۆنە تەنها 14.5 یۆرۆی تێدەچێت. ساڵی ڕابردوو میسی لەگەڵ ڕۆدریگۆی برای و ماریای خوشکی ڕێستۆرانتێکی ئەرجەنتینیان لە هەرێمی کەتەلۆنیا کردەوە. ڕێستۆرانتەکە دەکەوێتە بیافیستا لەباکوری لارامبلا لە شەقامی ئینریک جرانادوس، ڕۆدریگۆ کە براگەورەی میسیە سەرپەرشتی ڕێستۆرانتەکە دەکات کە ناوی BELLAVISTA DEL JARDIN DEL NORTE و خاوەنی پرۆژەکەش میسی ئەرجەنتینیە.  هەر لە ڕێستۆرانتەکەدا شوێنێکی زۆر بۆ سەیرکردنی یارییەکان و ئەنجامدانی یارییە ئەلیکترۆنیەکان تەرخان کراوەو بونی درێسەکانی میسی و سوارێز و نەیماریش لە ڕێستۆرانتەکەدا سەرنجی گەشتیارانی ڕاکێشاوە، کردنەوەی ئەم ڕێتستۆرانتە لەلایەن میسیەوە 2.5 ملیۆن یۆری تێچوەو ئێستا یەكێکە لە ڕێستۆرانتە بەناوبانگەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا.

میسی ؛دوێنی شەو ڕیکۆردێکی شکاند کەچی زۆرترین ڕەخنەیان لێگرت!! بزانە بۆچی؟

صورة
میسی ؛دوێنی شەو ڕیکۆردێکی شکاند کەچی زۆرترین ڕەخنەیان لێگرت   وەرە لەگەڵم  30ساڵ دەبێت لە ساڵی 1987ەوە تائێستا هیچ یاریزانێک  نەیتوانیوە 25مراوغە بکات لەیەک یاریدا جگەلەوەی مارەدۆنە کە 28مراوغەبوو   بەڵام ئەمشەو میسی 31مراوغەی سەرکەوتوی هەبوو   ئەمەش ڕیکۆردێکە هیچ یاریزانێک تۆماری نەکردووە  هەروەها بەڵگەشە لەسەر  ئەوەی میسی تاوانی نەبوو لە یارییەکەی ئەمشەو   نوسەر ــ   جومعە غریب

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟

صورة
نوسەر / ڕوخسار هەولێری کریستیانۆ رۆناڵدۆی باشترین یاریزانی جیهان ئارەزوو دەکات گاریس بەیل و کەریم بنزیما لە پێکهاتەی سەرەکی ریاڵ مەدرید دووربخرێنەوە. هەریەکە لەیاریزانە وێڵزی و فەرەنسییەکە ئاستیان جێگیر نییە ، بەیل بەهۆی پێکانە یەکلەدوای یەکەکانیەوە ماوەیەکی زۆر لەیانەکەی دوورکەوتووەتەوەو کەریم بنزیماش لەلایەن هاندەرانی مێرەنگییەوە رەخنەی زۆری ئاراستە دەکرێت. بەپێی راپۆرتەکانی هەواڵ لە ئیسپانیاوە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یەکەمی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بەیل و بنزیما لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی دوربخرێنەوەو زێدانی راهێنەر ئیسکۆ و ئەسێنسیۆ بکاتە سەرەکی. ئەو دەنگۆیانە لەکاتێکدایە هەردوو جادووگەرە ئیسپانییەکە ئاستی بەرز نمایش دەکەن و زۆرینەی هاندەرانی لۆس بلانکۆسیش داوا دەکەن ئیسکۆ و ئەسێنسیۆ لەجێی بەیل و بنزیما و  یاری بکەن و (BBC) "بەیل و بنزیما و کریستیانۆ"بۆ (CIA)  "کریستیانۆ و ئیسکۆ و ئەسێنسیۆ" بگۆڕدرێت.

ڕاستەوخۆ لەم لینكەوە سەیری یاری نێوان سعودیا و یابان بكەن! بەكوالێتی فول ئێج دی

صورة
لینكی سەیر كردنی یاری⬇️

نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مێسی ئاشکرا کرا!! بیكەوە شۆك دەبیت

صورة
راپۆرتەکانی هەواڵ نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نوێکەی لیۆنێل مێسیی ئەرژەنتینییان لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە ئاشکرا کرد. رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بەپێی گرێبەستە نوێکەی نێوانیان (300) ملیۆن یۆرۆیە. رۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە گرێبەستە نوێکە تا هاوینی 2021ـەو هەردوولا لەسەری رێککەوتون، بەڵام بەهۆکاری توڕە بوونی مێسی لە ئیدارەی یانەکەی، تا ئێستا کوڕە ئەرژەنتینییەکە واژووی لەسەر گرێبەستەکە نەکردووە. رۆژنامەکە بڵاویشیکردووەتەوە مێسی لەسیاسەتی یانەکەی توڕەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی نەیانتوانی پارێزگاری لەمانەوەی نێیمار بکەن و دواتریش سەرکەوتوو نەبوون لەگواستنەوەی کۆتینیۆدا. میرەر لەبەشێکی تری هەواڵەکەیدا خواستی یانەی مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەی مێسی تەمەن 30 ساڵ دووپاتکردووەتەوە، بەتایبەتی کەگواردیۆلای راهێنەری سیتیزنس پەیوەندییەکی توندو تۆڵی لەگەڵ لیۆدا هەیە. لەو چوارچێوەیەشدا جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە لە لێدوانێکدا بە کەناڵی بی تی سپۆرتی وتووە " ئێمە هیچ یاریزانێک ناچار ناکەین لەگەڵماندا بم...

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

صورة
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و باشترین یاریزانی جیهان پەیوەندی بەراهێنانەکانی یانەی ریاڵ مەدرید کردەوە. رۆناڵدۆ دوای بەشداریکردنی لەهەردوو یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر دورگەکانی فارۆ و هەنگاریا و بەدەستهێنانی دوو سەرکەوتن و تۆمارکردنی سێ گۆڵ لەو دوو یارییەدا، ئەمرۆ سێشەممە بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کردەوە. رۆناڵدۆ هەرچەندە لەیاری شەممەی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر لیڤانتی بەشداری ناکات، بەڵام ئەمرۆ گەڕایەوە یانەکەی و دوای ئەنجامدانی راهێنان لەهۆڵی وەرزشی یانەکەی ، دواتر لەگەڵ ئەنتۆنیۆ بینتۆسی راهێنەری توانای جەستەیی مێرەنگی لەسەر چیمەن راهێنانی ئەنجامدا. رۆناڵدۆ لە بەهۆی پاڵنانی بەداوەری یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە لە جامی سوپەری ئیسپانیادا، بۆ ماوەی پێنج یاری راگیرا. چاوەڕوان دەکرێت رۆناڵدۆ رۆژی 13ی مانگ و لەیاری ریاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی ئەپۆێل نیقۆسیا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگدا بەشداری بکات.

چاڤی بۆ حاڵی بەرشلۆنە غەمبارە!!!بزانە بۆچی؟

صورة
نوسەر / عبدالرحمن عبداللە  چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە لەسەر یانەکەی پێشووی و گرێبەستەکان لێدوان دەدات و راشیدەگەیەنێت لە ئێستادا ریاڵ مەدرید لە بەرشلۆنە باشترە. چاڤی لەلێدوانێکدا بە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی راگەیاندووە لە ئێستادا بەرشلۆنە دەناڵێنێت، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر باڵادەستی بەسەر تۆپی پێی جیهاندا گرتبوو. رونیکردووەتەوە ئیدارەی بەرشلۆنە سەرکەوتوو نەبوون لەواژوو کردنی گرێبەستی بەهێز و پێویست ، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر باشترین یاریزانەکانی جیهان لە ریزەکانیدا یارییان کردووە. وتوشیەتی "بەرشلۆنە تیمێکی بەهێزەو هەوادارێکی زۆری هەیە، بەو هۆکارەش گەر لەناو چوارچێوەکەیدا بیت ئەوا پەستانی زۆرت لەسەر دەبێت، هەمیشە داوای سەرکەوتنت لێدەکرێت". چاڤی لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا باسی یانەی ریاڵ مەدریدی کردووەو وتویەتی "ریاڵ مەدرید لەسەر ئاستی دەستەی کارگێڕی لەدۆخێکی جێگیردایە، سەرۆکەکان باشترینی بۆ بەدی هێناوون، بە پێچەوانەی بەرشلۆنەوە هیچ ره‌خنه‌و بەرەنگارییەک بەدی ناکرێت، ئەوەش هۆکاری ناجێگیری دۆخی یانەی بەرشلۆنە ، هەربۆیە لەئێستادا ریاڵ مەدرید ب...

مێسی توڕەیە و داوای دەرکردنی چوار یاریزان دەکات!!!

صورة
نوسەر / عبدالرحمن عبداللە  لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی داوای لە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە کردووە لە دوا رۆژی کاتی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا دەستبەرداری چوار یاریزان ببن. یانەی بەرشلۆنە لە ئێستادا کە دواین رۆژی کاتی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانانە لە ئیسپانیا تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کۆتینیۆی بەرازیلی و دی ماریای ئەرژەنتینی چڕکردووەتەوە. پێگەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە مێسی داوای لەئیدارەی بەرشلۆنە کردووە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دەستبەرداری چوار یاریزان ببن. بەپێی هەواڵەکەی دۆن باڵۆن ئەندرێ گۆمێز و ئاردا توران و تۆماس ڤێرمایلین و پاکۆ ئەلکاسێر، ئەو چوار یاریزانەن کە مێسی داوای دەرکردنی کردوون.