هەڵبژاردەی کیشوەرەکان چۆن دەگەنە مۆندیالی 2018 ی روسیا؟! سەیر بكە زیاتر بزانە..
نوسەر مەسڕور
هەڵبژاردەی کیشوەرەکان چۆن دەگەنە مۆندیالی 2018 ی روسیا؟
32 هەڵبژاردە بۆ مۆندیالی 2018 سەردەکەون، روسیا لەبەرئەوەى میوانداری پاڵەوانێتیەکە دەکات راستەوخۆ سەرکەوتوە بێ پاڵاوتن، ماوەتەوە 31 هەڵبژاردە، ئەڵمانیا کە پاڵەوانی مۆندیالی 2014 بوو وەک ساڵانی رابردوو راستەوخۆ سەرناکەوێت و پێویستە پاڵاوتن بکات
کیشوەری ئەوروپا: 13 کورسی هەیە ، هەڵبژاردەکان بەسەر نۆ کۆمەڵەدا دابەشکراون، پاڵەوانی کۆمەڵەکان راستەوخۆ سەردەکەون، لەنێوان دووەمەکانیش هەشت باشترین دووەم دیاریدەکرێت، ئەو هەشت تیپە روبەروی یەک دەبنەوەو چواریان سەردەکەون
نۆی پاڵەوانی کۆمەڵەکان و چواری دووەمەکانیش ئەوە 13 کورسی ئەوروپا
کیشوەری ئاسیا: چوار کورسی و نیوی هەیە ، ئێستا بەسەر دوو کۆمەڵە دابەشکراون ، یەکەم و دووەم راستەوخۆ سەردەکەون ، سێیەمی کۆمەڵەى یەکەم و سێیەمی کۆمەڵەى دووەم روبەروی یەک دەبنەوە، یەکێکیان دەمێنێتەوە ئەویش بەرامبەر پاشکۆی ئەمەریکاى باکورو و کاریبی یاریی دەکات
کیشوەری ئەمەریکاى لاتین: چوار کورسی و نیوی هەیە، 10 هەڵبژاردەن، یەکەم تا چوارەم راستەوخۆ سەردەکەوێت، پێنجەم بەرامبەر پاشکۆی کیشوەری ئۆقیانوس یاریی دەکات
کیشوەری ئەفریقا: پێنج کورسی هەیە ، لە قۆناغی سێیەمدا 20 هەڵبژاردە ماوەنەتەوەو دابەشی پێنج کۆمەڵە کراون، هەر کۆمەڵەیەک چوار هەڵبژاردەى تیایە و پاڵەوانی هەر کۆمەڵەیەکیش راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ مۆندیال
ئەمەریکاى باکور و کاریبی: سێ کورسی و نیوی هەیە ، هەڵبژاردەکان بەسەر سێ کۆمەڵە دابەشکراون هەر کۆمەڵەیە چوار هەڵبژاردەى تیایە ، یەکەم و دووەمی هەموو کۆمەڵەکان سەردەکەون بۆ قۆناغی دووەم ، سێ کۆمەڵە یەکەم و دووەمی سەر بکەوێت شەش هەڵبژاردە دەکات، ئەم شەش هەڵبژاردەیە لە یەک کۆمەڵە هەمویان پێکەوە یاریی دەکەن، یەکەم و دووەم و سێیەم راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ مۆندیال و چوارەمیش بەرامبەر پاشکۆی ئاسیا یاریی دەکات
کیشوەری ئۆقیانوس: نیو کورسی هەیە ، پاڵەوانی کیشوەرەکە بەرامبەر پێنجەمی ئەمەریکاى لاتین یاریی دەکات ، عادەتەن پاڵەوانەکە نیوزلەندایە و ئەمساڵیش هەر ئەوە ، چاوەرێی پێنجەمی ئەمەریکاى لاتین دەکا

تعليقات
إرسال تعليق