زێدان: خولی ئیسپانی بەبێ بەرشلۆنە نابینم!!!!
زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر یانەی لیڤانتی کرد.
زیزۆ لەدەسپێکی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند چەندین یاریزانێکی تیمەکەی یاریزانی هەڵبژاردەکانیانن، هەواڵە خۆشەکەش ئەوەیە پێکانی زۆریان نییە .
وتیشی تەنیا سیبایۆس پێکانێکی سوکی هەیە و هەمووان لەدۆخێکی باشدان.
"بەبەردەوامی لەتواناماندایە ئەندامانی تیپەکە باشتر و بەرەو پێشتر ببەین، ئێمە یاریزانی تەمەن بچوکمان هەیە، لەداهاتووشدا زیاترمان دەبێت، سەرۆکیش لەسەر ئەو داهاتووە قسەی کردووە" زێدان لەبەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وای ووت.
لەبەشێکی تری کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە و لەبارەی ئاستی ئەسێنسیۆوە زێدان وتی " من بەئاستی ئەسێنسیۆ توشی سەرسوڕمان نەبووم، ئەوەی پێشکەشی دەکات کارێکی نایابە، ئەو یاریزانێکی چاکە و لەهەمان کاتیشدا دەمانەوێت هێمن بێت، نامانەوێت پەستانی زۆری لەسەر دروست بکەین، ئەو بەشێوەیەکی گەورە بەرەو پێش دەچێت، لەگەڵیدا لەخۆبورد و پشوو درێژیشە".
لەکۆتاییداو لەوەڵامی پرسیاری ئەگەری دەرچوونی بەرشلۆنە لە لالیگا زێدان وتی " من خولی ئیسپانی بەبێ بەرشلۆنە نابینم، هەموو هاندەرێکی تۆپی پێ دەیەوێت بەبەردەوامی بەرشلۆنە لە لیگادا بێت".

تعليقات
إرسال تعليق