مێسی توڕەیە و داوای دەرکردنی چوار یاریزان دەکات!!!

نوسەر / عبدالرحمن عبداللە 

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی داوای لە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە کردووە لە دوا رۆژی کاتی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا دەستبەرداری چوار یاریزان ببن.

یانەی بەرشلۆنە لە ئێستادا کە دواین رۆژی کاتی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانانە لە ئیسپانیا تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کۆتینیۆی بەرازیلی و دی ماریای ئەرژەنتینی چڕکردووەتەوە.

پێگەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە مێسی داوای لەئیدارەی بەرشلۆنە کردووە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دەستبەرداری چوار یاریزان ببن.

بەپێی هەواڵەکەی دۆن باڵۆن ئەندرێ گۆمێز و ئاردا توران و تۆماس ڤێرمایلین و پاکۆ ئەلکاسێر، ئەو چوار یاریزانەن کە مێسی داوای دەرکردنی کردوون.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟