درێسەكەی نیمار كێشەی بۆ پاریس دروست كرد!!بزنە بۆ؟؟

ناسڕ خلێلفیی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان ژمارەیەکی سەرسوڕهێنەر ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت درێسەکەی نێیمار کێشەی بۆ دروست کردوون.

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانیدا خلێفیی وتویەتی " لەگەڵ خاوەنی تۆڕی کەناڵەکانی گلۆبۆی بەرازیلی قسەم کرد، پرسیاری لێکردم کە ئایا دەزانم چەند کەس بینەری ئاهەنگی ناساندنی نێیمار بوون لە یاریگای باخچەی شازادەکان".

وتوشیەتی " من وتم 5 ملیۆن، دواتر وتم 10 ملیۆن، دواتر ئەو پێی راگەیاندم 85 ملیۆن بەرازیلی بینەری ئاهەنگەکە بوون".

سەرۆکە قەتەرییەکەی پاریس سان جێرمان ئاشکراشیکردووە " ئێستا کێشەیەکی گەورەمان هەیەو دەبێت چارەسەری بکەین، ئەویش ئەوەیە ژمارەی پێویستمان لەدرێسی تایبەت بە نێیمارمان نییە، من لە ئەمەریکا بووم، درێسی نێیمار لەهەموو شوێنێک بوو، لە ئاسیا و ئەمەریکای لاتین و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەهەمان شێوەیە، هەر بۆیە دەبێت ژمارەیەکی زۆر لە درێسی نێیمار بخەینە بازاڕەکانەوە".

جێی بیرخستنەوەیە هاوینی ئەمساڵ یانەی پاریس سان جێرمان بەرامبەر بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ بۆندەکەی نێیماری لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە گواستەوەو یاریزانە بەرازیلییەکەی بۆ ریزەکانی گواستەوە، بەوەش بووە گرانترین یاریزان لەمێژوودا.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟