وێنە.. ژەمێک خواردن لە ڕێستۆرانتەکەی میسی تەنها 14.5 یۆرۆی تێدەچێت!!


ژەمێک خواردن لە ڕێستۆرانتەکەی میسی لەبەرشەلۆنە تەنها 14.5 یۆرۆی تێدەچێت.ساڵی ڕابردوو میسی لەگەڵ ڕۆدریگۆی برای و ماریای خوشکی ڕێستۆرانتێکی ئەرجەنتینیان لە هەرێمی کەتەلۆنیا کردەوە.
ڕێستۆرانتەکە دەکەوێتە بیافیستا لەباکوری لارامبلا لە شەقامی ئینریک جرانادوس، ڕۆدریگۆ کە براگەورەی میسیە سەرپەرشتی ڕێستۆرانتەکە دەکات کە ناوی BELLAVISTA DEL JARDIN DEL NORTE و خاوەنی پرۆژەکەش میسی ئەرجەنتینیە.
 هەر لە ڕێستۆرانتەکەدا شوێنێکی زۆر بۆ سەیرکردنی یارییەکان و ئەنجامدانی یارییە ئەلیکترۆنیەکان تەرخان کراوەو بونی درێسەکانی میسی و سوارێز و نەیماریش لە ڕێستۆرانتەکەدا سەرنجی گەشتیارانی ڕاکێشاوە، کردنەوەی ئەم ڕێتستۆرانتە لەلایەن میسیەوە 2.5 ملیۆن یۆری تێچوەو ئێستا یەكێکە لە ڕێستۆرانتە بەناوبانگەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟