نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مێسی ئاشکرا کرا!! بیكەوە شۆك دەبیت



راپۆرتەکانی هەواڵ نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نوێکەی لیۆنێل مێسیی ئەرژەنتینییان لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە ئاشکرا کرد.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بەپێی گرێبەستە نوێکەی نێوانیان (300) ملیۆن یۆرۆیە.

رۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە گرێبەستە نوێکە تا هاوینی 2021ـەو هەردوولا لەسەری رێککەوتون، بەڵام بەهۆکاری توڕە بوونی مێسی لە ئیدارەی یانەکەی، تا ئێستا کوڕە ئەرژەنتینییەکە واژووی لەسەر گرێبەستەکە نەکردووە.

رۆژنامەکە بڵاویشیکردووەتەوە مێسی لەسیاسەتی یانەکەی توڕەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی نەیانتوانی پارێزگاری لەمانەوەی نێیمار بکەن و دواتریش سەرکەوتوو نەبوون لەگواستنەوەی کۆتینیۆدا.

میرەر لەبەشێکی تری هەواڵەکەیدا خواستی یانەی مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەی مێسی تەمەن 30 ساڵ دووپاتکردووەتەوە، بەتایبەتی کەگواردیۆلای راهێنەری سیتیزنس پەیوەندییەکی توندو تۆڵی لەگەڵ لیۆدا هەیە.

لەو چوارچێوەیەشدا جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە لە لێدوانێکدا بە کەناڵی بی تی سپۆرتی وتووە " ئێمە هیچ یاریزانێک ناچار ناکەین لەگەڵماندا بمێنێتەوە، وەک ئەوەی هەندێک یانەی ئەوروپا دەیکەین، ئێمە رۆشنبیرییەکی جیاوازمان هەیە ، کار بۆ ئەوە دەکەین یاریزانەکانمان ئاسودە بکەین و چێژ لەیاریکردن وەربگرن.

وتوشیەتی دەکرێت نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندێک بکەینە 500 ملیۆن یاخود 600 ملیۆن یاخود ملیارێک و 500 ملیۆن، هەربۆیە گەر یاریزانێک داوای رۆشتنی کرد پێویستە کۆببینەوە تاوەکو هۆکارەکەی بزانین، لەگەڵ نێیماردا ئەو کارەمان لەدەستدا، گەر بەو شێوەیەمان بکردایە بریارێکی باشترمان دەدا.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟