مارسیلۆ باسى کاتى پەیوەندیکردنى بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات!!!


مارسیلۆ ئاشکرایکردووە، کاتتێک یەکەم جار سەفەرمى بۆ مەدرید کردووە وایزانیوە بۆ گفتوگۆکردنە، بەڵام ریاڵ مەدرید بە راگەیاندنەکانى ناساندووە.
مارسیلۆى بەڕازیلى بەرگریکارى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى ئاشکرایکردووە، کاتێک بۆ یەکەم جار گەیشتووەتە مەدرید بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى یانە مەدریدیەکە و گفتوگۆکردن لەسەر گرێبەستەکەى نێوانیان، بینیویەتى گرێبەستەکەى بە لۆگۆى یانەکەوە ئامادەیە و دواتر کارى ئیمزاکردنەکە بەخێرایى ئەنجامدراوە.
مارسیلۆ ئاماژە بەوە دەکات، یەکێک پەیوەندى پێوە کردووە و پێى وتووە ئارەزوو دەکەیت لە ریاڵ مەدریددا یارى بکەیت، ئەویش وتویەتى بەڵێ، دواتر خۆى بینیوەتەوە سەفەر بۆ مەدرید دەکات و دەڵێت "سوێند دەخۆم وامزانى بۆ گفتوگۆکردنە، بەڵام دواتر برامە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ و هەمان رۆژ وەک یاریزانى ریاڵ مەدرید بە راگەیاندنەکان ناسێندرام، کە هیچ بیرۆکەیەکم لەو بارەیەوە نەبوو، تەنانەت خێزانەکەم لە بەڕازیل بڕوایان نەکردبوو کە هەواڵەکەیان لە گلۆبۆ سپۆرت بینیبوو".
مارسیلۆى ٢٩ ساڵ لە ٢٠٠٧دا و لە تەمەنى ١٦ ساڵیدا پەیوەندى بە ریاڵ مەدریدەوە کرد و لە ئێستادا یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانى جیهان.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟