لەپێناو بەرشەلۆنە کۆتینیۆ بەشداری چامپیۆنز لیگ ناکات!!!


لەپێناو بەرشەلۆنە کۆتینیۆ بەشداری چامپیۆنز لیگ ناکات

 کۆتینیۆ سورە لەسەر ئەوەى لە گواستنەوەکانی زستانەدا پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات و بڕیاریداوە لە چامپیۆنز لیگ یاریی نەکات.

رۆژنامەى سپۆرت لە چەند سەرچاوەیەکی نزیکی کۆتینیۆوە بڵاوی کردۆتەوە کە یاریزانی ناوبراو دەیەوێت لە یارییەکەى لیڤەرپوڵ بەرامبەر سیڤیلیە لە چامپیۆنز لیگ یاریی نەکات.

ئەو رۆژنامەیە تەئکیدی کردۆتەوە کە خواستی کۆتینیۆ پەیوەندی کردن بوە بە بەرشەلۆنەوە بەڵام ئیدارەى لیڤەرپوڵ شکستی بە گرێبەستەکە هێناوە.

رۆژنامەى سپۆرت باسی لەوە کردوە کە کۆتینیۆ بڕیاریداوە لە یاریەکەى ئەم هەفتەیەى لیڤەرپوڵ لە چامپیۆنز لیگ کە بەرامبەر سیڤیلیە دەبێت بەشداری نەکات بۆ ئەوەى لە زستانی داهاتوو بتوانێت لە چامپیۆنز لیگ یاریی بۆ بەرشەلۆنە بکات.

یانەى بەرشەلۆنە بە درێژایی گواستنەوەکانی هاوینە هەوڵی کرینی کۆتینیۆی دا بەڵام یانەى لیڤەرپوڵ رەتیدەکردەوە دەستبەرداری ببێت.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟