بزانە بارشلۆنە لە هاورینی داهاتوو دەیەویت کی بگوازیتەوە؟؟!!!
بزانە بارشلۆنە لە هاورینی داهاتوو دەیەویت کی بگوازیتەوە؟؟؟
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پلانی گواستنەوەی ئیدین هازارد، یاریزانی یانەی چێڵسیی لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا داناوە و دەیەوێت یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.
ماڵپەری دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی رایگەیاندووە، بارسێلۆنا پلانی داناوە هازارد بۆ جێگرتنەوەی نەیمار داسیلڤا لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا بباتە ریزەکانی.
ماڵپەرەکە ئاماژەی بۆ گرنگیپێدانی ریال مەدرید بەو یاریزانە کردووە، بەڵام بەرپرسانی بارسێلۆنا دەیانەوێت ئەو یاریزانە رازیبکە رووبکاتە یانە کەتەلۆنییەکە بەتایبەت کە دەرفەتی زۆری یاریکردنی دەبێت لەگەڵ مێسی و سوارێز.
پێدەچێت بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە 120 ملیۆن یۆرۆ خەرجبکات و سێرجی رۆبێرتۆش بەشێک بێت لەو گرێبەستە بۆ ئەوەی بەرپرسانی یانەی چێڵسی رازیبن دەستبەرداری یاریزانەکە ببن.
سەرچاوە ئیسپانییەکە راشیگەیاندووە، ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی بڕیاریی کۆتایی لەبارەی داهاتووی ئەو یاریزانە بۆ دەستەی کارگێری یانەکە بەجێهێشتووە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تعليقات
إرسال تعليق