هەواڵێكی ناخۆش بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لەسەر كارتە سورەكەی مارسیلۆ !!!
دوای ئەوەی مارسێلۆی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید لە خولەکی ٨٩ لە یاری لیڤانتی کارتی سووری وەرگرتوو کرایە دەرەوە، ئەمەش بەهۆی هەڵسوکەوتێکی دوور لە گیانی وەرزشی، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی هەواڵێکی ناخۆش لەسەر ئەو یاریزانە بڵاو دەکاتەوەو ئاشکرای دەکات کە لەوانەیە سێ یاری رابگیرێت.
ئاس بڵاوی کردۆتەوە بەهۆی ئەوەی مارسێلۆ بە بێ تۆپ لەو یاریزانەی یانەی لیڤانتی داوە ئەگەری سزادانی بۆ ٤ یاری هەیە، کە ئەمەش گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ ریاڵ مەدرید و کە هێشتا سزاکەی رۆناڵدۆ کۆتایی نەهاتووە، مارسێلۆشی لە دەستدا.

تعليقات
إرسال تعليق