پاریس سانت جێرمان بەتەمایی یەكێكی ترە لە بەرشەلۆنە !!!
ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی پاریس سانت جێرمان دەیەوێت کادرێکی یانەی بەرشەلۆنە بەرێتە ڕیزەکانییەوە، دوای ئەوەی نەیماری لەو یانەیە کڕیەوە.
ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، پاریس سانجێرمان هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ کادرێکی ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەدا بکات بەناوی ڕۆسێل ستۆپۆرد.
ستۆپۆرد لەسەر ئینتەرنێت کاری بازرگانی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەکات و وەکوو ڕۆژنامەی سپۆرت باسی دەکات پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئەو فەرمانبەرەی بەرشەلۆنە لە ماوەی داهاتوودا بباتە ڕیزەکانییەوە.

تعليقات
إرسال تعليق