کۆتینهۆ هێشتا پێداگیری لەسەر چوونی بۆ بارسێلۆنا دەکات!!!
فیلیپ کۆتینهۆ هێشتا پێداگیری لەسەر چوونی بۆ بارسێلۆنا دەکات و سبەیش بە بیانووی پێکانەوە بەشداریی یاریی نێوان لیڤەرپوول و ئارسێناڵ ناکات.
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئیسپانی و بەریتانییەکان کۆتینهۆ داوای لە یانەکەی کردووە ناوی لە لیستی لیڤەرپوول بۆ یارییەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ نەنووسن و ئەو هێرشبەرە بڕازیلییە هێشتا هیوای بەوە هەیە لەم هەفتەیە ببێتە یاریزانی بارسێلۆنا.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا هەوڵ دەدات دوای گواستنەوەی دێمبلی هەموو هەوڵێکی بۆ کڕینی کۆتینهۆ بدات و بارسا دەیەوێت تاکو رۆژی سێشەممە بە 150 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی کۆتینهۆ یەکلا بکاتەوە.

بارسێلۆنا تەنیا شەش رۆژی لەبەردەمە بۆ ئەوەی گرێبەستی کۆتینهۆ یەکلا بکاتەوە و شەوی پێنجشەممە دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دادەخرێت، بۆیە بارسا کێبڕکێ لەگەڵ کات دەکات بۆ ئەوەی پێنجەم گرێبەستی ئەم هاوینەی واژۆ بکات.

تعليقات
إرسال تعليق