ناڤاس دەبێتە قوربانی گواستنەوەی دیخیا!!!
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کاتی دەستبەرداربوونی لە کەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی یانەکەی راگەیاند و لە شوینی ئەو دەیڤید دیخیای گٶڵپارێزی یانەی مانچێستەریونایتد دەگوازێتەوە.
بە گوێرەی هەواڵی دەیلی ئێکسپرێسی ئینگلیزی" فلۆرەنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید گرنگییەکی زۆر دەدات بە دەیڤید دیخیا و لە ساڵی 2015 دا لە گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە سەرکەووتوو نەبوو بەهۆی دواکەوتنی گرێبەستەکەی بۆیە جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئە یاریزانە دەستپێکردووەتەوە دەیەوێت بیگوازێتەوە"
هەروەها لە هەواڵەکەشدا هاتووە یانەکەی ئیسپانیا زۆر نزیککەوتووەتەوە لە گواستنەوەی دیخیا و پێشکۆتایهاتنی بازاڕی گواستنەوە پێرێز دەیەوێت دەیڤد لە پێکهاتەکەیدا ببینێت.
لەلایەکی دیکەوە یانەی لۆس گالاکتیکۆس جارێ نایەوێت دەستبەردای گۆڵپاریزەکەی ببێت تاوەکو گواستنەوەی دیخییا یەکلایی دەبیتەوە.
نوسەر / عبدالرحمن عبداللە
