بەهۆی دی ماریاوە مێسی هەڕەشە لە بەرشلۆنە دەکات!!!

نوسەر/ عبدالرحمن عبداللە 

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و گۆڵکاری یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێدا هەست بەبێزاری لە یانەکەیدا دەکات، چونکە ئاستی یانە کاتەلۆنییەکە بەرەو دابەزین دەڕوات.

پێگەی دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە مێسی بە یانەکەی راگەیاندووە دەبێت بەهەر نرخێک بێت ئەنجێل دی ماریای هاونیشتمانی وەک شوێنگرەوەی نێیمار دا سیلڤا بهێننە ریزەکانی یانەی بەرشلۆنەوە، ئەگەرنا جێهشتنی قەڵای کەتەلۆنییەکان دەبێتە راستیەکی لەناکاو.

ئەو سەرچاوەیە دواخستنی نوێکردنەوەی بۆندەکەی لیۆی بۆ هەمان مەسەلە بەستووەتەوەو ئەو ئەستێرەیەی تانگۆ چاوەڕوانی ئەوەیە یانەکەی بۆندی ئاستبەرز ئیمزابکەن.

باس لەوەشدەکرێت بەشێوەیەکی رەها مێسی بە یانەکەی راگەیاندووە دی ماریا روو لە بەرشلۆنە نەکات بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە.

نێیمار دا سیلڤا ریزەکانی بلاوگرانای جێهێشتووەو تائێستا هیچ ئەستێرەیەکیان بۆ شوێنی ئەو بەرازیلییە نەدۆزیوەتەوەو ئەگەرچی عوسمان دیمبلی فەرەنسی بڕە پارەیەکی خەیاڵی پێدراوە، بەڵام تائێستا تینوی کەتەلۆنییەکانی نەشکاندووە.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟