چاوەڕواننەکراو؛ مێسی چاودێری مانچێستەر سیتی دەکات
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چاودێری یانەی مانچێستەر سیتی دەکات و ئەو یانەیە ئینگلیزییەش دەیەوێت یاریزانەکە بە دەستەوارەیەکی مێژوویی بباتە ریزەکانی.
بەپێی چەند هەواڵێکی مێدیای بەریتانیا، مانچێستەر سیتی ئامادەیی خۆی پێشانداوە 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مێسی بداتە بارسێلۆنا و مووچەکەشی لە هەفتەیەکدا 500 هەزار یۆرۆ دەبێت و یاریزانەکە دەبێتە گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دوای شکستەکەی بارسێلۆنایە بەرامبەر ریال مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا و بەپێی چەند سەرچاوەیەکیش شێخ مەنسوور سەرۆکی یانەی مانچێستەر سیتی رایگەیاندووە، بەمزووانە گەورەترین گرێبەستی مێژوو رادەگەیێنێت و هەموو جیهان دەهەژێنێت.
نوسەر / عبدالرحمن عبداللە
تعليقات
إرسال تعليق