ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و ئیسپانیا یاریی هه‌یه !!!
ئه‌مڕۆ یانه‌ی ریال مه‌درید، پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و ئیسپانیا هه‌ڵمه‌تی به‌رگریكردنی له نازناوی لالیگای ئیسپانیا ده‌ستپێده‌كات و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا ده‌بێته‌وه.
پێشبینیی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پێكهاته‌ی مه‌درید ده‌كرێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت گاریس به‌یڵ بگه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی.
به‌یڵ له لالیگا دواجار به‌شداریی كردبێت، له 23ی نیسانی رابردوودا بوو له یاریی كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا، كه دواتر به هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و پێكانه‌كه‌ی تاوه‌كو یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ درێژه‌ی كێشا، كه له‌وێشدا ته‌نیا له دوا 13 خوله‌كدا به‌شداربوو.
رۆژنامه‌ی ASی ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه، پێشبینیی ده‌كرێت به‌یڵی 28 ساڵان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌ریم بنزێما له هێڵی هێرشبردندا یاریی بكه‌ن، به هۆی ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ به هۆی سزاوه به‌شداریی ناكات.
هاوكات بڕیاره كاسێمێرۆ و ئیسكۆ بگه‌ڕێنه‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی، دوای ئه‌وه‌ی له یارییه‌كانی رابردوودا به نۆره یارییانكرد.
به گوێره‌ی زانیاریی رۆژنامه‌كه، ره‌نگه ناچۆ له شوێنی ڤاران له به‌رگریدا یاریی بكات، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی له 3 یاریی رابردوودا به سه‌ره‌كی و ته‌واوی یاریی كرد.
به گوێره‌ی زانیاریی رۆژنامه‌كه، ره‌نگه ناچۆ له شوێنی ڤاران له به‌رگریدا یاریی بكات، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی له 3 یاریی رابردوودا به سه‌ره‌كی و ته‌واوی یاریی كرد.
پێشبینییش ناكرێت كۆڤاچیچ یاریی بكات، كه پێكانێكی سووكی هه‌یه و دوامه‌شقه‌كانی به ته‌نیا له هۆڵی وه‌رزشییدا كردووه.
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی یه‌كه‌می لالیگادا، ریال مه‌درید له كاژێر 11:15دا ده‌بێته میوانی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا، كه زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری مه‌درید، پێیوایه یارییه‌كه بۆ تیپه‌كه‌ی ئاسان نابێت.
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی یه‌كه‌می لالیگادا، ریال مه‌درید له كاژێر 11:15دا ده‌بێته میوانی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا، كه زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری مه‌درید، پێیوایه یارییه‌كه بۆ تیپه‌كه‌ی ئاسان نابێت.

تعليقات
إرسال تعليق