ئەندرێ سیلڤا: رۆناڵدۆ ستەمی لێدەکرێت!!😳

نوسەر/ مەسڕور 

ئەندرێ سیلڤای پرتوگالی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی رایدەگەیەنێت کریستیانۆ رۆناڵدۆی هاونیشتیمانی ستەمی لێدەکرێت.

هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی پرتوگال لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا و لەبارەی سزای راگرتنەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیەوە وتی "بەرای من رۆناڵدۆ ستەمی لێدەکرێت".

وتیشی " لەتۆپی پێ-دا هەندێک جار ستەم بەدی دەکەین، ئێمە دەزانین سزاکە ستەمکارانە بوو، چونکە بەهۆی کارتێکی زەردێکی شایستەوە نەبوو".

رۆژی سێی مانگی داهاتوو هەڵبژاردەی پرتوگال لەیارییەکی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بەمۆندیالی 2018ی روسیا لە بۆدابست رووبەڕووی هەڵبژاردەی هەنگاریا دەبێتەوە، سێ رۆژ پێش ئەو بەروارەش لەسەر یاریگای بواڤێستا میوانداری هەڵبژاردەی دورگەکانی ڤارۆ دەکات.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟