ریاڵ مەدرید ویستویەتى گواستنەوەى دیمبلى لە بەرشەلۆنە تێکبدات!!


رۆژنامە کەتەلۆنیەکان ئاشکرایانکردووە ریاڵ مەدرید ویستوویەتى گواستنەوەى عوسمان دیمبلى لە بەرشەلۆنە تێکبدات.
رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى هەوڵیداوە عوسمان دیمبلى فەڕەنسى لە یانەى بەرشەلۆنەى هاونیشتیمانى بفڕێنێت، پێش ئەوەى پەیوەندى بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات.
مۆندۆ ئاشکرایکردووە، ریاڵ مەدرید لە ساتەکانى کۆتایی نزیکبوونەوەى دیمبلى یاریزانى پێشووى دۆرتمۆندى ئەڵمانى لە یانەى بەرشەلۆنە هەوڵى بۆ یاریزانە فەڕەنسیەکە داوە، بۆ ئەوەى گرێبەستى لەگەڵ ئیمزابکات یان گواستنەوەکە لە بەرشەلۆنە ئاڵۆزبکات.
بەرپرسانى دۆرتمۆند دووپاتیانکردووەتەوە، دواى رێککەوتنیان لەگەڵ بەرشەلۆنە، کۆبونەوەیان لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەبووە، بەڵام بەهۆى رێککەوتنەکەوە، کۆبونەوەکە ئەنجام نەدراوە.
دیمبلى ٢٠ ساڵ، بە ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ چەند پاداشتێکى تر، لە دۆرتمۆندەوە پەیوەندى بە بەرشەلۆنەوە کرد و بەم نزیکانە بە راگەیاندنەکان دەناسێنرێت.
نوسەر/ عبدالرحمن عبداللە 
SportNewsKurde

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟