باوکی میسی لەسەر دەنگۆی رۆیشتنی کوڕەکەى بۆ مانچستەر سیتی هاتە دەنگ!!
باوکی میسی دڵتەنگە بەو هەواڵانەى رۆژنامەکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردۆتەوە لەسەر چونی میسی بۆ مانچستەر سیتی.
خۆرخی میسی باوکی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی بەرشەلۆنە رەتیکردەوە گفتوگۆی لەگەڵ ئیدارەى مانچستەر سیتی کردبێت بۆ گواستنەوەى کوڕەکەى بۆ ئینگلتەرا.
خۆرخی میسی ئاماژەى بەوەدا کە ئەوەى رۆژنامەکانی ئینگلتەرا بڵاویدەکەنەوە هەموی دورن لە راستیەوە و تەئکیدی لەمانەوەى کورەکەى کرد لە بەرشەلۆنە.
لەماوەى رابردودا تەئکید لەسەر ئەوە کرایەوە کە مانچستەر سیتی گفتوگۆی لەگەڵ باوکی میسی کردوە بۆ گواستنەوەى یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بۆ ئینگلتەرا و ئامادەشن نرخی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى بدەن بە بەرشەلۆنە کە 300 ملیۆن یۆرۆیە.

تعليقات
إرسال تعليق