مه‌دریدییه‌كان بۆ رامۆس: ده‌بێ وه‌ك كاسیاس سه‌ركرده‌یه‌كی باش بی!!
دوای ئەو كارته سووره‌ی له یه‌كه‌م یاری وه‌رزی نوێی لالیگادا وه‌ریگرت، سێرجیۆ رامۆس بووه جێگه‌ی ره‌خنه‌ی هه‌وادارانی ریال مه‌دریدو داوایانلێكرد وه‌ك ئیكه‌ر كاسیاس كاپتنێكی باش بێت.
هه‌رچه‌نده مه‌دریدییه‌كان، له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی رامۆس له كلاسیكۆدا له‌دژی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی ئه‌نجامیدا رازی نه‌بوون، به‌ڵام بێده‌نگ بوون له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی له‌دژی بارسا و مێسی بوو، به‌ڵام كاتێك له یه‌كه‌م یاری لالیگادا كارتی سووری وه‌رگرت، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا رقی رووداوه‌كه‌ی كلاسیكۆشیان به‌سه‌ر رامۆسدا رشته‌وه‌و به‌وه تۆمه‌تباریان كرد، كه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی له كاپتنی گه‌وره‌ترین یانه‌ی جیهان ناوه‌شێنه‌وه. هه‌ندێكیان نووسیویانه "رامۆس شایه‌نی ئه‌وه نییه كاپتنی گه‌وره‌ترین یانه‌ی جیهان بێت".
هه‌ندێك له مه‌دریدییه‌كانیش داوا له رامۆس ده‌كه‌ن وه‌ك كاسیاسی كاپتنی پێشووی یانه‌كه‌یان سه‌ركرده‌یه‌كی به‌رێز بێت. یه‌كێكیان بۆی نووسیوه "رامۆس.. پێویسته وه‌ك كاسیاس بی، یاری كۆتایی یۆرۆی 2012 له‌نێوان ئیسپانیا و ئیتاڵیات له‌بیره، كاتێك تیپه‌كه‌ی كاسیاس به 4 گۆڵ له‌پێشه‌وه بوو، داوای له ناوبژیوان ده‌كرد كۆتایی به یارییه‌كه بێنێت، وه‌ك رێزێك بۆ ئیتاڵییه‌كان، كه‌چی كه تیپه‌كه‌ی تۆ 2 گۆڵ له‌پێش بوو گاڵته‌ت به یه‌كێك له باشترین یاریزانانی مێژوو كرد". رامۆس له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 23 كارتی سووری وه‌رگرتووه، كه 18 له‌و كارتانه ته‌نیا له لالیگادا بوونه.

تعليقات
إرسال تعليق