رۆناڵدۆ جێگرەوەکانی خۆی و میسی ئاشکراکرد!!!
بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ رەتیکردەوە ئەو یاریزانە بیری لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەی و زیادکردنی موچەکەى کردبێت و ئەویش جێگرەوەکانی خۆیی و میسی دیاریکرد.
خۆرخی میندێز بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ تەئکیدی کردەوە کە یاریزانە پورتوگالیەکە لە ئێستادا هیچ داوایەکی پێشکەشی ئیدارەى ریاڵ مەدرید نەکردوە نە بۆ نوێکردنەوەى بۆندەکەى نە بۆ زیادکردنی موچەکەى .
وتیشی: رۆناڵدۆ لە ریاڵمەدرید خۆشحاڵە و هیچ داواکارییەکیش بۆ زیادکردنی موچە نییە.
لای خۆشیەوە رۆناڵدۆ ئاماژەى بەوەدا کە لە ئێستادا زۆربەى رکابەرییەکان لە نێوان ئەو و میسیدایە بەڵام لەداهاتودا و پاش وازهێنانی هەردوکیان لە یاریکردن زیاتر لە 10 کەس رکابەری یەکتر دەکەن.
بەراى رۆناڵدۆ، هازارد و راشفۆرد و ئاسینسۆ و نەیمار و مبابی بەشێکن لەو یاریزانانەى کە لەداهاتودا رکابەری یەکتر دەکەن.

تعليقات
إرسال تعليق