شۆۆۆۆۆك بزانە نیمار چی وتوە؟؟؟؟
نیمار دا سیڤاى بەڕازیلى ئامۆژگارى فیلیپى کۆتینیۆى هاونیشتیمانى کردووە پەیوەندى بە یانەى بەرشەلۆنەوە نەکات.
رۆژنامەى ئیستادۆى بەڕازیلى ئاشکرایکردووە، نیمار دا سیلڤاى ئەستێرەى هەڵبژاردەى تۆپى پێى بەڕازیل، لە کەمپى مەشق و راهێنانەکانى سامبادا ئامۆژگارى فیلیپى کۆتینیۆى یاریزانى یانەى لیڤەرپوڵى ئینگلیزى کردووە، پەیوەندى بە یانەى بەرشلۆنەى ئیسپانییەوە نەکات.
رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، نیمار بە کۆتینیۆى وتووە "هەست بە پەشیمانى ناکەیت بەهۆى بڕیارەکەى لیڤەرپوڵەوە، کە ریگرى دەکات پەیوەندى بە بەرشلۆنەوە بکەیت و پێویستە لە پریمەر لیگدا بەردەوام بیت".
ئەمە لە کاتێکدایە، یانەى بەرشەلۆنە لەم هاوینەدا چەندین جار هەوڵى کرینى کۆتینیۆى ٢٥ ساڵیداوە و بەپێى راگەیاندنەکانیش نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەى یاریزانەکە، بەڵام لە هەمان کاتدا لیڤەرپوڵ ئامادە نییە دەستبەردارى بێت.

تعليقات
إرسال تعليق