میسی ئەمشەو بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید مەترسیدارترینە
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ڕایگەیاند كە ئەمشەو مێسی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید مەترسیدارترین یاریزانی بارسێلۆنەیە لە یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ
ڕۆژنامەكە ئاشكرای دەكات مێسی هەمیشە زۆرترین گۆڵی لە بەرنابیۆ كردوە كۆتا یاریش لەو یاریگایە لە خولی ئیسپانیا بوو توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات گۆڵێكیش لە چركەكانی كۆتایی دا تۆماری كرد
بە پێی ڕۆژنامەكە هاندەرانی بارسێلۆنا جارێكی تر هیواخوازن ئەمشەو مێسی جارێكی تر یانەكە ڕزگاربكات نازناوەكە بەدەست بهێنیت!!
نوسەر / عبدالرحمن عبداللە

تعليقات
إرسال تعليق