ڕۆیشتنی كۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا ئاڵۆزبووە!!! زانیاری زیاتر بزانە،.
نوسەر/ عبدالرحمن عبداللە چیوەیی
دەرگاى گواستنەوەى یاریزانان بەرەو داخستن دەچێت و رۆیشتنی کۆتینیۆش بۆ بەرشەلۆنە تا رادەیەکی زۆر ئاڵۆز بوە.
ماوەى مانگێکە یانەى بەرشەلۆنە هەوڵ بۆ کڕینی کۆتینیۆی یاریزانی یانەى لیڤەرپوڵ دەدات بەڵام ئیدارەى یانەکە دەستبەرداری نابێت.
یانەى بەرشەلۆنە تا ئێستا پێنج جار گرێبەستی پێشکەشی لیڤەرپوڵ کردوە کە دواهەمینیان گەیشتۆتە 150 ملیۆن یۆرۆ بەڵام لەلایەن ئیدارەى لیڤەرپوڵەوە رەت دەکرێتەوە.
هەرچەندە لە ماوەى رابردودا باس لەوە دەکرا کە کۆتینیۆ پێکانی هەیە بەڵام پاش پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی هەڵبژاردەى بەرازیل و بەشداری کردنی لە راهێنانەکان، یاریزانی ناوبراو رەتیکردەوە پێکانی هەبێت و تەئکیدی کردەوە کە ئەو لە پێناو چونی بۆ بەرشەلۆنە راهێنانی نەکردوە لەگەڵ لیڤەرپوڵدا.
لە ئێستادا هەموو پێشبینیەکان بۆ ئەوە دەچن کە لیڤەرپوڵ دەستبەرداری کۆتینیۆ نەبێت و لە یانە ئینگلیزیەکە درێژە بە یاریکردن بدات.

تعليقات
إرسال تعليق