نوێترین هه‌واڵ له‌باره‌ی كۆتینیۆ؟؟
نوێترین هه‌واڵ له‌باره‌ی كۆتینیۆ
نوێترین هه‌واڵ له‌باره‌ی كۆتینیۆ
فلیپی كۆتینیۆ
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو هه‌وڵێك و هه‌موو رێگه‌یه‌ك بگریته به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی فلیپی كۆتینیۆی یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، دوایین هه‌وڵه‌كانیشی پێدانی یاریزانێكی خۆی و بڕه پاره‌یه‌كی زۆره به لیڤه‌رپوول له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له كۆتینیۆ.
مارسیال لۆرێنتی، رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانی، ئاشكرایكرد بارسێلۆنا سووره له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی واژووی كۆتینیۆ به‌ر له كۆتاییهاتنی ماوه‌ی میركاتۆی هاوینه له 31/8/2017، بۆیه ئه‌مجاره په‌نا ده‌باته به‌ر تاكتیكێكی دیكه بۆ رازیكردنی به‌رپرسانی لیڤه‌رپوول، كه تاوه‌كو ئێستا هه‌موو ده‌سته‌واره‌كانی بارسێلۆنای بۆ كڕینی كۆتینیۆ ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، بارسێلۆنا ئه‌مجاره ده‌یه‌وێ ئه‌ندرێ گۆمێزی یاریزانی پورتوگالی و بڕه پاره‌یه‌كی زۆر پێشكه‌شی به‌رپرسانی لیڤه‌رپوول بكات به‌مه‌به‌ستی رازیكردنیان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له كۆتینیۆ، كه ئێستا چه‌ندین گه‌وره یانه‌ی ئه‌وروپا داوای ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن، وه‌ك یوڤێنتوس، مانچێسته‌ر یونایتد و خودی لیڤه‌رپوولیش

تعليقات
إرسال تعليق