مێسی بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە و بارسێلۆناش هیچی پێناکرێت!!



گۆڕانکاری گەورە لە نەخشەی تۆپی پێی جیهاندا بەڕێوەیە و دوای رۆیشتنی نەیمار داسیلڤا لە یانەی بارسێلۆنا، نەهامەتییەکانی ئەو تیپە بەردەوامییان دەبێت ئەمەش دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی نزیکە لە جێهیشتی بارسا و مانچێستەر سیتی خەریکە بەتەواوی نێو ماڵی یانە کەتەلۆنییەکە تێکدەدات.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتی هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی مێسی بگوازنەوە و ئامادەشن گرێبەستەکەی بشکێنن کە نرخەکەی 300 ملیۆن پاوەندە، بەڵام تەنیا یەک شت ماوە، ئەویش رازیبوونی مێسییە.

سەن ئاماژە بەوەشدەکات کە مێسی ئێستا بە جددی بیر لەوە دەکاتەوە کە بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە زۆر تووڕەیە لە کارگێری یانەکە و سەرۆکەکەی.

ئەو رۆژنامەیە بیرۆکەیەکی دیکەی مانچێستەر سیتی ئاشکراکردووە کە ساڵی داهاتوو مێسی بە خۆڕایی بچێتە یانە شینەکەی مانچێستەر، چونکە تاوەکو ئێستا لیۆ واژووی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ بارسا نەکردووە و ساڵی داهاتووش گرێبەستەکەی تەواو دەبێت، ئەگەر کێشەکان بەم شێوەیە بەردەوامبن، ئەوا رەنگە لیۆ گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و جارێکی دیکە لە ژێر سەرپەرشتی گواردیۆلادا یاری دەکات، لەم حاڵەتەشدا بارسێلۆنا هیچی لەدەست نایێت.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟