بەهۆی میندێزەوە دی ماریا دەچێتە بەرشلۆنە دوو یاریزانیش دەڕۆن!!
نوسەر / ڕوخسار هەولێری
خۆرخی میندێزی بەرێوەبەری کاری یاریزانان، کار بۆ ئەوە دەکات ئەنخێل دی ماریای ئەرژەنتینی بچێتە بەرشلۆنە و ئەندرێ گۆمێز و ئاردا تورانیش بلاوگرانا بەجێبهێڵن.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە میندێز بە ئیدارەی بەرشلۆنەی راگەیاندووە گواستنەوەی میندێز واتای رۆشتنی ئەندرێ گۆمێز و ئاردا تورانە.
میندێز کە بەرێوەبەری کارەکانی هەرسێ یاریزانە ئەرژەنتینی و پرتوگالی و تورکییەکەیە رونیکردووەتەوە پێویستە لەکاتی واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ دی ماریا، یانەی بەرشلۆنە دەستبەرداری گۆمێز و توران ببێت.
میندێز ئاشکراشیکردووە هەردوو یاریزانە پرتوگالی و تورکییەکە لەلایەن چەند یانەیەکەوە داوا دەکرێت ، گۆمێز لەلایەن هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و یۆڤانتۆسەوە بۆندی بۆ هاتووەو تورانیش پاڵێوراوە بۆ پەیوەندیکردن بە مۆناکۆی فەرەنسی یاخود گەڵاتەسەرای تورکی.

یانەی بەرشلۆنە دوای گواستنەوەی سیمیدۆ و پاوڵینیۆ و دیمبلی، لە ئێستادا تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کۆتینیۆی بەرازیلی و دی ماریای ئەرژەنتینی چڕکردووەتەوە.

تعليقات
إرسال تعليق