بارسا ده‌سته‌واره‌ی چواره‌م بۆ كۆتینیۆ ئاماده ده‌كات!!!
به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول سێیه‌م ده‌سته‌واره‌ی بارسێلۆنای بۆ كڕینی كۆتینیۆ ره‌تكرده‌وه، كه بڕه‌كه‌ی بریتی بوو له 125 ملیۆن یۆرۆ، به‌رپرسانی ئه‌و یانه‌یه خۆیان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن و سوورن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی كۆتینیۆ.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ له‌و باره‌وه ده‌ڵێت "بارسا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ده‌سته‌واره‌ی چواره‌مه بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی لیڤه‌رپوول بكات، كه بێگومان بڕه پاره‌كه‌ی زیاتر ده‌كات".
پێشتر لیڤه‌رپوول 3 ده‌سته‌واره‌ی بارسێلۆنای بۆ كڕینی كۆتینیۆ ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه نرخی یه‌كه‌میان 80 ملیۆن یۆرۆ بوو، نرخی دووه‌میشیان 100 ملیۆن یۆرۆ بوو، سێیه‌میشیان بریتی بوو له 125 ملیۆن یۆرۆ".

تعليقات
إرسال تعليق