ماڕكا ھۆکاری نوێ نەکردنەوەی بۆندەکەی میسی ئاشکرا دەکات


مارکا ھۆکاری نوێ نەکردنەوەی بۆندەکەی میسی ئاشکرا دەکات

پێگەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە ھۆکاری نوێ نەکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە کە لە ئێستادا کاتێکی باش نییە ئەو کارە بکات ، میسی دەزانێت کە دەبێت چی بکات و چاوەڕوانی چی بکات ، میسی چاوەڕوانی ئەوە دەکات تا کۆتایی میرکاتۆ یانەی بەرشەلۆنە چی دەکات و کێ دەکرێت و چۆن تیپەکەی بەھێز دەکات ئەگەر ئەمانە لە بەرژەوەندی میسی بوون ئەوا ئەو یاریزانە بۆندەکەی نوێ دەکاتەوە خۆ ئەگەر بەو شێوەیەش نەبو کە میسی دەیەوێت ئەوا ھەرکاتێک بێت میسی بریاری رۆشتن دەدات ئەگەر تا کۆتایی وەرزیش بوەستێت ئەوا میسی دەبێتە یاریزانێکی ئازاد و بۆ ھەر یانەیەک بیەوێت دەڕوات بێ ئەوەی دۆلارێک بدرێتە یانەی بەرشەلۆنە ، میسی بە بەردێک چەند ئامانجێک دەپێکێت ، یەکەم بە دەمی بۆندەکەی لەگەڵ بارسا نوێ کردۆتەوە بەڵام لەسەر کاغەز ھیچ شتێک نییە ، میسی چاوەرانی بەھێز کردنی تیپەکەی دەکات ، میسی ئەگەر ئەم وەرزەش لەگەڵ بارسا بمێنێتەوە ئەوا وەرزی داھاتو دەتوانێت خۆی بفرۆشێت بە یانەیەک ئەوکات لەبری ئەوەی پارەکە بچێتە گریفانی بەرشەلۆنە دەچێتە گریفانی خۆی و باوکی یەوە .
لایک و کۆمینتی تو بەردەوامی ئیمەیە..
نوسەر / محمد چەتۆ ڕەسول

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟