وێنە.. یۆڤانتۆس بە درێسی ژمارە 10 دیبالای رازی کرد بمێنێتەوە

ئیدارەى یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵی درێسی ژمارە 10ی بە دیبالا بەخشی و یاریزانە ئەرجەنتینیەکەش مانەوەى خۆی لە ئیتاڵیا دوپاتکردەوە.
لەماوەى رابردودا هەریەک لە یانەکانی مانچستەر سیتی و بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید هەوڵی زۆریاندا دیبالای ئەرجەنتینی ببەنە ریزەکانیانەوە، بەڵام ئیدارەى یۆڤانتۆس رەتیکردەوە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت.
بەمەبەستی دڵخۆشکردنیشی لە ریزەکانیاندا، ئیدارەى یوڤانتۆس درێسی ژمارە 10ی بە دیبالا بەخشی.
یانەى یۆڤانتۆس ئاشکراشیکرد، مەبەستیان لە بەخشینی درێسی ژمارە 10 بە دیبالا تەنها بۆ بازار گەرم کردن نییە و دەیانەوێت ئەو یاریزانە دڵنیا بکەنەوە کە یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانیان.
لای خۆشیەوە دیبالا ئاشکرایکرد لە یۆڤانتۆس دڵخۆشە و ئامانجی ئەوەیە رۆژێک لە رۆژان ببێتە کاپتنی یانەکە.
بۆگبا دواین یاریزان بوو کە درێسی ژمارە 10ی یۆڤانتۆسی لەبەر کردوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟