وردەکارییەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیسکۆ
ئیسکۆ ئالارکۆن، ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدرید لەنوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نزیکبووەتەوە و رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانیش وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە.
ئیسکۆ وەرزی رابردوو لەسەر کورسی یەدەگ بوو، بەڵام زینەدین زیدان دەرفەتی یارییکردنی پێدا و ئەو یاریزانە رۆڵێکی کاریگەری لە بردنەوەی نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگدا بینی لەگەڵ یانەکە.
ئیسکۆ لە دوای یاریی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد گوتی، من زۆر دڵخۆشم لە ریال مەدرید و دەمەوێت ماوەیەکی درێژ لەگەڵ یانەکە بمێنمەوە.
رۆژنامەی ئەی ئێس راشیگەیاندووە، گفتوگۆییەکانی ئیسکۆ و ریال مەدرید هەنگاوی زۆر باشی بڕیووە و چەند کاژێری داهاتوو گرێبەستەکە بەفەرمی نوێدەکرێتەوە.
بەپێی ئەو رۆژنامەیە ئیسکۆ گرێبەستەکەی بۆ 5 ساڵ و تاوەکو 2022 نوێدەکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی یاریزانەکە دیارنییە، هەرچەند سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان رایانگەیاندبوو نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکرێتەوە 500 ملیۆن یۆرۆ.

تعليقات
إرسال تعليق