راهێنەرى لیڤەرپوڵ: نەفرۆشتنى کۆتینیۆ بە بەرشەلۆنە پەیوەندى بە پارەوە نییە!!!



راهێنەرى لیڤەرپوڵ دووپاتیکردووەتەوە نەفرۆشتنى فیلیپى کۆتینیۆ بە بەرشەلۆنە پەیوەندى بە پارەوە نییە.
لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، یۆرگن کلۆبى ئەڵمانى راهێنەرى لیڤەرپوڵى ئینگلیزى رایگەیاندووە، یانەکەى پێویستى بە فرۆشتنى هیچ یەکێک لە یاریزانەکانى نییە و لە کارە لە پێشینەکانی هەوڵدانە بۆ پارێزگاریکردن لە یاریزانە لاوەکانی و باشکردنى ئاستى یانەکە.
کلۆب روونیکردووەتەوە، نەفرۆشتنى فیلیپى کۆتینیۆى هێرشبەرى یانەکەى بە بەرشەلۆنەى ئیسپانى پەیوەندى بە پارەوە نییە و دەڵێت "تەنیا بە پێشکەشکردنى گرێبەست بە یانەکەمان پاڵنەر نابێت بۆ ئەوەى بیر لە فرۆشتنى یاریزانەکانمان بکەینەوە".
ئەم لێدوانەى کلۆب لە کاتێکدایە، ئاژانسى رۆیتەرز دووپاتیکردووەتەوە یانە ئینگلیزییەکە دووەم گرێبەستى بەرشەلۆنەى بۆ کڕینى کۆتینیۆ رەتکردووەتەوە، کە بڕەکەى ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بووە.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟