وردەکاری گرێبەستەکەی دیمبلی و بەرشلۆنە بڵاوکرایەوە
هەواڵی وەرزشی ::Sportnewskurde
راپۆرتەکانی ھەواڵ لەفەرەنساوە سەرکەوتنی یانەی بەرشلۆنەیان لەگواستنەوەی عوسمان دیمبلی یاریزانی یانەی بروسیادۆرتمۆند بڵاوکردەوە.
یاریزانە تەمەن ١٩ساڵە فەرەنسییەکە گرنگترین ئامانجی یانەی بەرشلۆنە بوو لەھاوینی ئەمساڵدا، بەتایبەتی دوای ئەوەی نێیمار دا سیلڤا یانەکەی بەرەو پاریس سان جێرمان بەجێھێشت.
رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە لە چەند کاتژمێری داھاتوودا دیمبلی دەبێتە دووەم گرانترین یاریزانی تۆپی پێ لەمێژوودا.
لۆپاریزیان ئاشکرایکردووە یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ یانەی بروسیادۆرتمۆند رێککەوتووەو بەرامبەر بڕی ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ لاوە فەرەنسییەکەی کڕیوە.
رۆژنامە فەرەنسییەکە بڵاویشیکردووەتەوە موچەی ساڵانەی عوسمان دیمبلی لەیانەی بەرشلۆنە ١٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئەوەش دوو ھێندەی ئەو موچەیەیە کە لە ئێستادا لە یانە ئەڵمانییەکە وەریدەگرێت .
بەپێی ھەمان سەرچاوە گرێبەستەکەی دیمبلی و بەرشلۆنە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تاھاوینی ٢٠٢٢وە.

تعليقات
إرسال تعليق