"بارسا ده‌یه‌وێ مێسی بفرۆشێت"
رۆژنامه‌نووسێكی به‌ناوبانگی ئیسپانی، بۆمبێكی گه‌وره ده‌ته‌قێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت "یانه‌ی بارسێلۆنا پلانێكی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینیش وه‌ك نه‌یمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی بفرۆشێت".
خافیێر گۆمێز، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی نووسیویه‌تی "كارگێڕی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێ له‌م وه‌رزه‌دا لیۆنێل مێسی بفرۆشێت و به پاره‌ی ئه‌و و نه‌یمار تیپێكی نوێ دابمه‌زرێنێت".
- ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، ده‌شڵێت "بارسا ده‌یه‌وێ 300 ملیۆن یۆرۆ به فرۆشتنی مێسی ده‌ستكه‌وێت، كه له‌گه‌ڵ پاره‌ی فرۆشتنی نه‌یمار ده‌گاته زیاتر له نیو ملیار یۆرۆ، بۆ ئه‌وه‌ی تیپێكی گه‌نجی نوێ دروست بكات، چونكه زۆربه‌ی یاریزانانی ئێستا ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته 30 ساڵ و زیاتر".
تعليقات
إرسال تعليق