زانیاری لەسەر یاریزانە نوێیەکەی بەرشەلۆنە بزانە!!تەنها لە پەیچی هەواڵی وەرزشی
Sportnewskurde هەواڵی وەرزشی
سایتی یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەکی فەرمی نوێترین گرێبەستی خۆی ئاشکراکردو پاولینیۆی بەڕازیلی بردە ڕیزەکانییەوە.
نرخی گرێبەستەکە ٤٠ ملیۆن یۆرۆیەو بۆ ماوەی ٤ وەرزە، هاوکات نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیە.
پاولینیۆ پێشتر لە یانەی گوانگزۆ ئێڤەرگراندی چینییەوە یاریکردووەو لەمەودوا یاری بۆ بەرشەلۆنە دەکات کە بۆ هێڵی ناوەڕاست و پێشەوە یاری دەکات.
پاولینیۆ بووە چوارەم گرانترین یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ، دوای نەیمار و سوارێز و ئیبراهیمۆڤیج.
پاولینیۆ لەگەڵ یانەکەی پێشووی ٩٠ یاری ئەنجامداوە ، خاوەنی ٢٥ گۆڵەو ٥ گۆڵیشی دروستکردووە.
ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، پاولینیۆ بە ڕاگەیاندنەکان دەناسێنرێت بەم شێوەیە دەبێت و کاتەکان بە کاتی کوردستانن:
١:٤٥ گرێبەستەکەی واژوو دەکات لە نوسینگەی یانە.
٢:١٥ بە یاریگای کامپ نوو بە ڕاگەیاندنەکان دەناسێنرێت.
٢:٤٥ چەند وێنەیەک لە یاریگای کامپ نوو دەگرێت.
٣:١٥ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدەدات.
ئەم بابەتە 950 جار خوێنراوەتەوە

تعليقات
إرسال تعليق