خشتە.. ئەمشەو خولى ئینگلتەرا بە یارى لوتکە دەستپێدەکات
ئەمشەو بە یارى نێوان ئارسناڵ و لیستەر سیتى، وەرزێکى نوێى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا دەستپێدەکات.
لە هەفتەى یەکەمى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، ئەمشەو کاتژمێر نۆ و ٤٥ خولەک، یانەى ئارسناڵ لە یاریگاى ئیمارات میواندارى یانەى لیستەر سیتى دەکات.
ئارسن ڤینگەرى راهێنەرى تۆپچییەکان ئاشکرایکردووە ئامانجى یەکەمیان لەم وەرزەدا بەدەستهێنانى نازناوى پریمەر لیگە، کە لە ٢٠٠٤ەوە یانەکەیان لێى بێبەشە.
سبەى شەممەش، زۆربەى یارییەکانى ترى هەفتەکە ئەنجام دەدرێن، لیڤەرپوڵ لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا رووبەڕووى واتفۆرد دەبێتەوە و چێڵسى هەڵگرى نازناوەکەش میواندارى بێرنلى دەکات و مانچستەر سیتى و برایتۆنیش بەرامبەر بەیەک یارى دەکەن.
یەکشەممەش مانچستەر یونایتد لە یاریگاى ئۆڵد ترافۆرد میواندارى وێست هام دەکات و تۆتنهام هۆتسبێریش دەبێتە میوانى نیوکاسڵ یونایتد.


تعليقات
إرسال تعليق