گواستنەوەى کۆتینیۆ بۆ بەرشەلۆنە گەیشت بە چی؟


سەرەراى رەتکردنەوەى دووەم گرێبەستیان ، بەڵام هێشتا یانەى بەرشەلۆنە سورە لەسەر کڕینی کۆتینیۆ و تەئکیدی کردۆتەوە کە سبەی هەینیی بە راگەیاندنەکانی دەناسێنێت.
بۆ جاری دووەم یانەى لیڤەرپوڵ گرێبەستی یانەى بەرشەلۆنەى بۆ کرینی کۆتینیۆ رەتکردەوە، بۆندەکەى یەکەم جار 77 ملیۆن یۆرۆ بوو بەڵام بۆندی دوەمیان دەگەیشتە 100 ملیۆن یۆرۆ.
لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا یانەى لیڤەرپوڵ رەتیکردۆتەوە دەستبەرداری ببێت و ئاشکرایکردوە کە کۆتینیۆ بۆ فرۆشتن نییە.
لەلایەکی ترەوە چەندین رۆژنامەنوسی جیهانی بڵاویانکردۆتەوە کە ئیدارەى بەرشەلۆنە ئیمەیلی بۆ ناردون و داوەتی کردون بۆ ناساندنی کۆتینیۆ و رۆژی هەینیشیان داناوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا دوپاتیدەکەنەوە کە رۆژی هەینی بەرشەلۆنە کۆتینیۆ بە راگەیاندنەکان دەناسێنێت.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە !!!

ڕۆناڵدۆ لە بێل و بنزیمە هەڵدەگەڕێتەوە!! بزانە بۆ؟؟