پێدەچێت رۆناڵدۆ بەرامبەر بارسێلۆنا بەسەرەکی یاریی نەکات!!!بزانە بۆچی؟
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید ئێستا کار بۆ ئەوە دەکات بە تواناییەکی جەستەیی بەهێزەوە بۆ یاریی نێوان یانەکەی و بارسێلۆنا لە جامی سوپەری ئەوروپا ئامادەبێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، رۆناڵدۆ دەیەوێت لە یارییەکەدا بەشێوەیەکی سەرەکی یارییبکات، بەڵام زەحمەتە ئەمە رووبدات، لەکاتێکدا یاریزانەکە لەو کاتەوەی گەڕاوەتە کەمترین راهێنانی لەگەڵ یانەکە ئەنجامداوە.
مارکا پێشبینی دەکات رۆناڵدۆ لە یاریی چووندا بەشێوەی سەرەکی یاریی نەکات، سەرەرای ئەوەی یاریزانەکە دەیەوێت بەباشترین بارودۆخ و توانای جەستەییەوە بۆ یارییەکە ئامادەبێت.
رۆناڵدۆ لە یاریی جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد تەنیا 15 خولەک یارییکرد، دیارنییە لە یاریی جامی سوپەری ئیسپانیاش یاریزانەکە بەشێوەی سەرەکی یارییدەکات یان نا.
بڕیاریی یارییپێکردنی رۆناڵدۆ لەلایەن زینەدین زیدان، راهێنەری یانەکەیە و بۆ ئەو هیچ کێشەیەک نابێت ئەگەر رۆناڵدۆ لەسەر کورسی یەدەگ بێت، چونکە یاریزانەکە هێشتا 100% ئامادەنییە.
نوسەر// جومعە غەریب

تعليقات
إرسال تعليق