ئایا تەمەنی تۆپی پێ بەم پلەیە کورتە باشترینی مێژووی بۆ دیاری بکرێت ؟؟!!
ئایا تەمەنی تۆپی پێ بەم پلەیە کورتە باشترینی مێژووی بۆ دیاری بکرێت ؟
ئایا تۆپی پێ کورت کراوەی یەک شوێنی یاری کردنە کە ھێرش بەرە تاکو ھێرشبەران بە باشترینی مێژوو ناوزەند بکرێن ؟؟؟
ئاشکرایە ھەر تیپێک لە نێو یاریگا لە یانزە یاریزان پێک ھاتون ھەر یاریزانێکیش شوێنی تایبەتی یاری کردنی خۆی ھەیە
بە تێپەر بونی سەردەمەکان یاساکانی تۆپی پێ و شێوازی یاریکردن و تەکنیک و تەکتیکی تۆپێ بەرەو پێش چونی بە خۆیەوە بینیوە لە ھەر سەردەمێکیش ئەستێرەی نوێ سەری ھەڵداوە کە باشترینی سەردەمی خۆیان بونە
لە گۆڵپارێزان :- ھەندێ کەس باشترینی مێژوو دیاری دەکات تەمەنی تۆپی پێ بچوک دەکاتەوە
چەندەھا گۆڵپارێزی ئاست نایابی مێژوویمان ھەیە کە ھەریەکەو باشترینی سەردەمی خۆی بوە یان ھی یانەکەی و خولەکەی بوە بۆ نمونە ( لیف یاشین ، جۆردۆن بانکس،سیب مایەر،فابیان بارتێز ، تەفەرێل ، جیانلوکا بالیوکا، ئۆلێڤەر کان ،پیتەر شمایکل ، ڤاندیر سار ، کاسیاس ، بوفۆن، ئۆبلاک، پیتەر چیک ....ھتد)
لای ھەندێ کەس بوفون باشترینی مێژووە
لای ھەندێکی تر لیف یاشین
لای ھەندێکی تر فلان ـ فلان ـ فلان تا دوای
باشە پرسیارت لە خۆت کردوە ئەگەر ئەمانە باشترینی مێژوو بن بۆ ناکرێت لەوان باشتر دروستت ببێتەوە ؟؟؟
ـ بەرگریکاران :-
لەمێژوودا چەندەھا بەرگریکاری ئاست نایاب و خاوەن ناسناوی زۆرمان ھەیە کە جێگەی پەنجەیان دیارە لە مێژووی خۆیان باشترینی و ناسراوترین دیارترینی سەردەمی خۆیان بونە دیسان ئەوە دەڵێم باشترینی مێژووی تۆپی پێ نین
ناوی ھەندێ لە بەرگری کارە نایابە ئاست بەرزەکان
وەک ( پیکنباوەر ، بارێزی ، مالدینی ، تورام ، یاب ستام، پویۆڵ، دیسایی، فلیپ لام، کافۆ، نێستا، روکی جۆنیۆر، فرناندۆ ھیرۆ، رۆبێرتۆ ئایالا، رۆبێرتۆ کارلۆس ، جۆن تێری، ریۆ فێردیناند، سول کامپل،رامۆس، کلینی،بۆنۆچی، ......ھتد)
ئەمانە ناوی کەمێک لە باشترین بەرگریکارەکانن بەڵام ھیچ کامێکیان باشترینی مێژووی تۆپی پێ نین بەڵکو باشترین
سەردەمەکانی خۆیانن یان ھی یانەکەیانن یان ھی خولی وڵاتەکەیانن
لە پێشودا نە راگەیاندنەکان وا بەھێز بونە نە رۆژنامەکان نە کۆمپانیایی زەبەلاح ھەبوە تاکو یارمەتی دەر بێت بۆ ھەژمارکردنی ریکۆردی تاکە کەسی ھەمووی وەک خۆی تۆمار بکەن بگرە زۆر شتیان ھەر پشت گوێ خستوە تەنھا ھەوڵیان داوە جوانی پێشکەش بکەن و ھێزی خۆیان بەگەر بخەن بۆ نیشاندانی جوانی تۆپی پێ بە بینەر و ھاندەر و گوێ گر
ئێستاش ھەموو شتێک پێچەوانەی ئەوەیە کە باسم کرد
راگەیاندنەکان لەوپەری بەھێزین
رۆژنامەکان زیاد لە پێویست کاران چ رۆژنامەی ئاسایی بێت یاخود ئەلیکترۆنی
بەھەزارەھا کۆمپانیایی زەبەلاح ھەیە کە سپۆنسەری درێسی یانەکان یاخود یاریگای یانەکان .....ھتد دەکەن بە پارەی زەبەلاحیان
ئەمەش وای کردوە لایەنی بازرگانی لەوپەری بەھێزی بێت و فیفاو یانەکان پڕ داھات بن ھەر بەم ھۆیەشەوە نرخی یاریزانان لەبەرز بونەوە دایە
پێگە ئەلیکترۆنیەکانیش لەوپەری بەھێزین کە لە ھەر ھەنگاوێکی رۆیشتنی یاریزان ریکۆردێک دەنوسنەوەو تۆماری دەکەن بە پێچەوانە لە گەڵ پێشودا
ناوەراست کاران :- پێگەی جوانی تۆپی پێ ھێزی تۆپی پێ لە ناوەراستەوەیە کە ئەم ھێڵەش وەک ھێڵی گۆڵپارێزی و بەرگریکاران پشت گوێ خراون بۆ پێدانی خەڵاتی تاکە کەسی
کە چەندەھا یاریزانی ناوەراستکارمان ھەیە پێگەو مێژوویان لە لوتکەیە وەک
( ئینێستا، پێرلۆ، چاڤی، شنایدەر، زیدان،رۆنالدینھۆ، سیدۆرف،جۆنینھۆ، ڤێرا، ھتد.....) کە ئەمانەش شوێنیان دیارە لە مێژووی زێرینی تۆپی پێ کەچی کەمتر ناوزەند دەکرێن بە باشترینی مێژوو
دەکرێت تاکو ئێستا زیدان بە باشترینی مێژووی ھەڵبژاردەی فەرەنسا ناوزەند بکەی بەڵام بۆ داھاتو باشترین نیە چونکە تەمەنی تۆپی پێ درێژەو کەسیش نازانێت لە داھاتودا چی رودەدات
ـ ھێرشبەران
لێرەوە باسەکەم دەست پێ دەکات لە مێژوودا چەندەھا ھێرشبەری پلە یەکمان ھەیە کە ھیچیان لەوت تریان ناچێت کە ناسراوترینیان ئەمانەن
ـ پێلێ گەوھەرەکەی بەرازیل کە لەسەردەمی خۆی باشترین گۆڵکار بوە ھێزی ھەڵبژاردەکەی بوە
ـ مارادۆنا جادوگەری ئەرجەنتینی خاوەن مێژوێکی زێرین لە گەڵ ئەرجەنتین و یانەی ناپۆلی
ـ رۆناڵدۆی دیاردە کە لەسەر ئاستی ھەڵبژاردەکەی دوای پێلێ بە باشترین یاریزان ناوزەند دەکرێت
ـ ئێستاش تۆپی پێ گرێدراوی قۆرخ کردنی خەڵاتە تاکە کەسیەکانە لە نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە ھەر ئەم ھۆکارەش وای کردوە ھاندەرانی ئەم دوو یاریزانە ئەم دوو یاریزانە لە لایەن خۆیانەوە بە باشترینی مێژوو ناوزەند بکەن
لە نێوان ئەم یاریزانانەی باسم کرد یەک خاڵی ھاوبەشیان ھەیە ئەویش ھێرش بەرن ئەگینا سیفەتەکانیان و شێوازی یاریکردنیان لەیەکتر جیاوازە
ئەم دوانە پێگەی جوانی ئێستاو مێژوون باشترینی ئێستان بەڵام باشترینی مێژوو نین چونکە رەنگە لە داھاتودا یاساو شێوازی یاریکردن بگۆردرێت وەک ئەوەی لە پێشودا روی داوە
لە پێشودا باشترین یاریزانی جیھان زیاتر لە سەر ئاستی پاڵەوانیەتیە جیھانیەکان ھەڵدەبژێردرا بە تایبەت مۆندیال
بۆ نمونە
لە مۆندیالی ١٩٩٤ بەرازیل بوە پاڵەوان رۆماریۆ بوە باشترینی جیھان
لە مۆندیالی ١٩٩٨ فەرەنسا بوە پاڵەوانی مۆندیال زیدان بوە باشترینی جیھان
لە مۆندیالی ٢٠٠٢ بەرازیل بوە پاڵەوان رۆناڵدۆ بوە باشترینی جیھان
لە مۆندیالی ٢٠٠٦ ئیتاڵیا بوە پاڵەوان کانەڤارۆ بوە باشترینی جیھان
دواتر بەھۆی پێشوەچونی ئاستی یانەکانی ئەوروپا زیاتر گرنگی بە ھەڵبژاردنی باشترین یاریزان دەدرا لەسەر ئاستی ئەم خولە زیاتریش ھەردوو یاریزان مێسی و کریستانۆ وەک پاڵەوان دەست نیشان دەکران لەگەڵ ئەوەی زۆربەی کات ئەوەی ئەوان شایستە بون بەڵام فیفا بۆ بەدەست کەوتنی داھات دروست کردنی رکابەری دوو ئەوانی دیاری دەکر
بۆ نمونە لە ساڵی ٢٠١٠ بەھەموو پێوەرێک شنایدەر شایستە بوو
تۆتی راستی وتوە کە دەڵێت/ فیفا بە دوای چێڵێکی گەورە دەگەرێت بۆ ئەوەی سود لە داھاتەکەی وەر بگرێت
مێسی خاوەن پێنج تۆپی ئاڵتونیە ناسناوی نیە لە گەڵ ھەڵبژاردەکەی
رۆنالدۆ یۆرۆی ھەیە مۆندیالی نیە

دەستان خۆشبێت زانیاریەكی بەسود بوو
ردحذف